riklam

پانێڵێك بۆ سێ شایەتحاڵی كيميابارانی هەڵەبجە رێكخرا

جینۆساید‌‌ 06:51 PM - 2021-03-12
.

.

لەیادی كارەساتی هەڵەبجەدا سێ فۆتۆگرافەری بە ڕەچەڵەك ئێرانی ئەزمونی كاری میدیایی و فۆتۆگرافی خۆیان لە جەنگی عێراق -ئێران و كیمیابارانی هەڵەبجەدا بۆ ژمارەیەك لە فۆتۆگرافەرانی شاری سلێمانی خستەڕوو. 

لە سیمینارێكی هاوبەشی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان -لقی سلێمانی  و رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت ، هەریەك  لە وێنەگران ” مورتەزا عەینەدین شەعبانی ،سەعید محسین سادقی و عەلی ئەسغەر فەرەیدونی” لە هۆڵی كۆنفرانسی رێكخراوی CDO لەرێی گفتوگۆ و داتا شۆوە باسیان لە ئەزمونی خۆیان بە تایبەتیی و كەسانی فۆتۆگرافەر بەگشتیی كرد لەبەرەكانی جەنگدا، كە ئەوكاتەی سەربازانی شەڕ خۆیان دەپارێزن و دەچنەوە سەنگەرەكان ،دەبێت  فۆتۆگرافەران بێ ترس ڕاكەن و بچنە بەرەكانی پێشەوەی جەنگ بۆ گواستنەوەی راستییەكان بۆ خەڵك ، ئەگەر ناشرین و دوور لە مرۆڤایەتیش بێت .

 دواتر فۆتۆگرافەرە ئێرانییەكان جگە لە پیشەی میدیایی خۆیان ، وەك شاهید حاڵی شەڕی عێراق -ئێران و كیمیابارانی هەڵەبجە ، ژمارەیەك وێنەی نەبینراو و درەنگ بڵاوكراوەیان پیشانی ئامادەبووان دا كە لەماوەی ٣٠ ساڵی كاركردنیان ،لە ٧٠ بەرەی جەنگ و بەتایبەت ئەو دوو كارەساتەدا تۆماریان كردووەو ژمارەیەكی زۆر لە فۆتۆكانیان لەلایەن رێكخراوەكانی یونسكۆ و خاچی سوری نێودەوڵەتییەوە خەڵات كراون و وەكو وێنەی ساڵ هەڵبژێردراون .

لەبەشێكی تری سیمینارەكەدا فۆتۆگرافەرەكان ”وەك سێ بەركەوتەی چەكی كیمیایی ” باسی بارودۆخی ناو شاری هەڵەبجەیان كرد لە رۆژی ١٩٨٨/٣/١٦دا مردن و خنكانی چەندین ژن و مناڵ و پیریان بەچاوی خۆیان بینیوەو جگە لە ئەركی وێنەگرتن و تۆماركردنی ئەو كارەساتە نامرۆڤانە ، هەوڵی رزگاركردنی خەڵكی هەڵەبجەیان داوە و داوایان كرد شاری هەڵەبجە بكرێتە سیمبولی ئاشتی لە جیهاندا.

 

PUKmedia ڤینۆس تەوفیق

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket