riklam

یادی ٣٣ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەرز رادەگیرێت

جینۆساید‌‌ 08:37 PM - 2021-03-11
.

.

ئەمڕۆ،٣/١١،دەزگای هزری شارستانی بەهاوکاری بەڕێوبەرایەتی گشتی شەهیدان وئەنفالکراوانی هەڵەبجە،یادی ٣٣ ساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە،لەشاری سلێمانی لە مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سورەکە بەرز راگیرا.

مەڕاسیمەکەی یادی ٣٣ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە لەدووبەش پێکهاتبوو کەبریتی بوو، لەمەڕاسیمی وتارخوێندنەوەوقسەکردن لەسەر ڕۆژی تاوانی هەڵەبجەو چۆنیەتی خستەنەڕووی تاوانەکەوئەوهەنگاوانە چین کەپێویستە بنرێن، بۆناساندنی تاوانەکە ،لەسەر ئاستی دوونیاو چۆنییەتی سود وەرگرتن لێی بۆ وەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردو زیاتروزیاتر خزمەت کردنی پارێزگای هەڵەبجە ودابین کردنی بوجە بۆ پڕۆژەکانی، لەگەڵ گێڕانەوەی چیرۆکی ڕۆژی تاوانەکەوشەهیدکردنی پێنج هەزار ڕۆڵەی ئەوشارە.

ئەوانەی وتاریان پێشکەش کرد، بریتی بوون لە (پ.ی.د سەیداحمد بەرزنجی پێشمەرگەی دێرینی ی ن ک وەک سەرپەرشتیاری مەڕاسیمی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە،دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبکر پارێزگاری سلێمانی،محمدی حاجی محمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی کوردستان ،ئاغای هاشمی لەکونسوڵخانەی ئێران،کامەران مستەفا بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان وئەنفالکراوانی هەڵەبجە،کاروان ئەنوەر سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان ،شێخ بەهادین کۆمکاری زیندانییە سیاسییەکان ،پێشکەشکردنی سرودێک لەسەر هەڵەبجە لەلایەن هونەرمەند محمدی پەروێزییەوە)

پاشان تۆری هەواڵی جام کوردی ،شەش خەڵاتی دابەشکرد بەسەر چەند کەسێکدا کەلەبواری (وتار ،یادەوەری ،شیعر،نوسینی کتێب،دیداری ڕۆژنامەنوسی )هاوکاری تۆڕی هەواڵی جام کوردیان کردوە

بەشێکی تری مەڕاسیمی یادی ٣٣ساڵەی تاوانی هەڵەبجە کردنەوەی پێشەنگایەکی فۆتۆ بوو بۆ چەند هونەرمەندێکی ئێرانی کەلەڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە ئەوتاوانەیان لەڕێگەی کامێراکانیانەوە تۆمارکردوە کۆی ئەو وێنانەی کەنمایشکران ٤٠ وێنەبوو کەبەشی زۆریان بۆ یەکەمینجار نمایشکران کەسەرجەمیان مەزڵومییەتی خەڵکی هەڵەبجە ودڕندەی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو لەو ڕۆژگارەدا دەخاتە ڕوو

ئەوەی جێگەی ئاماژەبۆکردنە ئەم پێشەنگایە دوێنی لەمۆنۆمێنتی هەڵەبجە کرایەوەو بۆماوەی چەند ڕۆژێکە چەند دکتۆرێکی ئێرانیش لەپارێزگای هەڵەبجەن بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی کەلەبەشێکی زۆری ناوچەکانی کوردستانەوە بەرکەوتەی چەکی کیمیاویان سەردانیان کردوون بۆ چارەسەر.

PUKmedia کاوان ئەحمەد حەمە سالح هەڵەبجەی

فۆتۆی ڕێکان بهادین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket