}

هه‌ڵه‌بجه‌.. جیاكاریی جێنده‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ میدیای كوردییدا تاووتوێكرا

ژنان‌ 07:15 PM - 2021-03-09

.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9-3-2021 به‌شی ڕاگه‌یاندنی كۆلێژی زانسته‌ مرۆییه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌شی چالاكییه‌كانی ڕێكخراوی چاودێری میدیایی كوردی پانێلێك ڕه‌خنه‌یی هاوبه‌شيان بۆ تاوتوێكردنی پرسی" جیاكاری جێنده‌ری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ میدیای كوردیدا ڕێكخست.

ته‌وه‌ری یه‌كه‌می پانێڵكه‌كه‌ له‌ژێر ناوی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ژنان له‌ میدیادا له‌لای پ.ی.د. ژیا عه‌باس له‌ زانكۆی سلێمانی پێشكه‌شكرا.

له‌ ته‌وه‌ری دووه‌می پانێڵه‌كه‌دا د.ھه‌تاو حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی به‌شی راگه‌یاندن له‌ كۆلیژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی ھه‌ڵه‌بجه‌ تاووتوێی پرسی وێناكردنی وێنه‌ی ژن له‌دراماكاندا كرد.

ته‌وه‌ری سێیه‌می پانێڵه‌كه‌ له‌ژێر نای سیاسه‌تی یه‌كسانی و هاوسه‌نگی جێنده‌ری له‌میدیا له‌ لایه‌ن د. شوان ئاده‌م ئه‌یڤه‌س سه‌رۆكی ڕێكخراوی چاودێری میدیایی كوردی و مامۆستای یاسا و ڕێسا پیشه‌ییه‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشكه‌شكرا.  

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket