riklam

داوای دیاركردنی چاره‌نوسی ژنانی ئێزیدی ژێر ده‌ستی داعش ده‌كرێت

جینۆساید‌‌ 07:07 PM - 2021-03-09
.

.

زیاتر له‌ شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان له‌ قه‌زای شه‌نگال تێپه‌ڕبووه‌ و سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ ڕزگاركردنی ته‌واوی خاكی عیراق و سوریا له‌ژێر ده‌ستی داعش راگه‌یه‌نراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌نووسی زیاتر له‌ 1200 ژنی ئێزیدی ژێر ده‌ستی داعش دیار نییه‌ كه‌ له‌ كۆی 2700 هاووڵاتی ئێزیدی كه‌ هێشتا بێ سه‌روشوێنن.

8ی مارس كه‌ ڕۆژی جیهانی ژنانه‌ له‌ هه‌موو جیهان، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تا ئێستاش سه‌دان ژنی ئێزیدی له‌ژێر ده‌ستی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعشدا ده‌ناڵێنێت.
نازك به‌ره‌كات چالاكوانی مه‌ده‌نی بۆ PUKmedia وتی، پیرۆزبایی له‌ هه‌موو ژنانی جیهان و به‌تایبه‌تی ژنانی عیراق ده‌كه‌ین و ژنانی ئێزیدی كه‌ تا ئێستا له‌ژێر ده‌ستی ڕه‌شی داعش له‌زینداندان و ڕزگاربووانیش كه‌ نزیكه‌ی 7 ساڵه‌ له‌ ژیانێكی تاریك و ناخۆش و به‌ ده‌روونێكی رووخاوه‌وه‌ ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ ئه‌م ڕۆژه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی خاڵێكی ڕه‌شه‌ ئه‌ویش به‌هۆی  ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی كه‌ ئێزیدییه‌كان بینیویانه‌ .
نازك وتیشی، له‌م ڕۆژه‌دا داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ كار له‌سه‌ر ڕزگاركردنی كچ و ژنانی ئێزیدی له‌ژێر ده‌ستی داعشدا بكه‌ن.

مه‌روه‌ شنگالی كه‌ ڕزگاربوویه‌كی ده‌ستی داعشه‌ بۆ PUKmedia وتی، ڕۆژی جیهانی ژنان ده‌بووایه‌ هه‌موو كچ و ژنانی ئێزیدی ڕزگار بكه‌ن و كار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕزگاربووان بكرێت.

هه‌روه‌ها وتی: ده‌بێت سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری تایبه‌ت به‌ ڕزگاربووانی ئێزیدی بكرێته‌وه‌ و هاوكاری جددیان بكرێت و ئه‌وه‌ی كه‌ پێویستیانه‌ بۆ ڕزگاربووان دابین بكرێت .

ڕۆژی 8ی مارس به‌ ڕۆژی جیهانی ژنان له‌ هه‌موو جیهان دیاریكراوه‌و ساڵانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌م یاده‌ به‌ چالاكی جیا جیا ده‌كرێته‌وه‌.


 PUKmedia له‌یس حسێن/ شه‌نگال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket