}

سلێمانی.. پێشانگایه‌ك بۆ به‌هره‌كانی ژنان كرایه‌وه‌

ژنان‌ 04:10 PM - 2021-03-09

.

له‌میانی چالاكییه‌كانی رۆژی 8ی مارسدا، رێكخراوی "رێد سه‌ن" به‌هاوكاریی رێكخراوی ئاسوده‌، له‌ هۆڵی گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی ئه‌منه‌ سووره‌كه‌ پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاریی بۆ  ژماره‌یه‌ك له‌ خانمان كرده‌وه‌، له‌ پێشانگه‌كه‌دا 50 تابلۆی شه‌ش خانمه‌ هونه‌رمه‌ند نمایش كرابوون كه‌ به‌شێكی زۆری تابلۆكان گوزارشتیان له‌ئازار و نه‌هامه‌تیی و ژیانی رۆژانه‌ی ژنان ده‌كرد.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia شه‌هێن محه‌مه‌د ساڵح سه‌رۆكی رێكخراوی "رێدسه‌ن" تایبه‌ت به‌ گه‌شه‌پێدانی ژنان و گه‌نجان وتی: هه‌ندێك له‌م ژنه‌ به‌شداربووانه‌ له‌بارودۆخێكی ناخۆشدا ژیاون و هونه‌ریان به‌كارهێناوه‌ بۆ ده‌ربازبوون و گۆڕانكاریی له‌ ژیانیاندا ، هه‌ستی خۆیان و ناخۆشییه‌كانیان كردووه‌ به‌ تابلۆ، چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ تابلۆیه‌كدا ئه‌یگه‌یه‌نن به‌ كۆمه‌ڵگا ناتوانن به‌ قسه‌ بیگه‌یه‌نن.

شایه‌نی باسه‌ له‌ناو پێشانگه‌كه‌دا وه‌ك ڕێزلێنان و یادكردنه‌وه‌ی 8 ی مارس -رۆژی جیهانیی ژنان ، له‌لایه‌ن رێكخراوی "رێدسه‌ن" -ه‌وه‌ دیاری تایبه‌ت و شیرینی پێشكه‌ش به‌ ژنان  و كچان و میوانانی پێشانگه‌كه‌ كرا.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket