riklam

خورماتوو.. مەڕاسیمێكی رێزلێنان بۆ ژنان سازدەكرێت

ی.ن.ک‌‌ 12:52 PM - 2021-03-09
.

.

ئەمڕۆ 9-3-2021، بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنان و بە ئامادەبوونی لایەنگر و هەڤاڵانی یەكێتی، بە سەرپەرشتی راگەیاندنی مەڵبەندی 16 ی رێكخستنی حەمرین مەڕاسیمێكی رێزلێنان بۆ ژنانی سنوورەكە سازكرا.

مەراسیمەكە بە وەستانی چەند ساتێك بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد و دواتر مەلا كەریم شكور ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 16 ی رێكخستنی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتارێكی پێشكەش كرد و تیادا باسی لە رۆڵی ژن لە جیهادا بە گشتی و لە قەزای خورماتوو بە تایبەت كرد، كە رۆڵی گرنگیان هەیە لە هەموو جومگەكانی دەسەڵات و حزب و حكومەت و شان بە شانی پیاوان كاریان كردووە لە ناو رێكخستنەكاندا.

دواتر لە لایەن مەڵبەندەوە دیاری و خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە كۆمەڵێك ژن كە لە ناو رێكخستنەكانی سنووری خورماتوو كاریان كردووە و رۆڵی گرنگیان هەبووە.

لای خۆشیانەوە ژنانی ئامادەبوو سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی مەڵبەندی 16 ی رێكخستنی حەمرین كرد لە بەرامبەر بەرز نرخاندنیان لە كارەكانیان لە ساڵانی ڕابردوودا.

PUKmedia  عەدالەت میعاد-خوورماتوو

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket