riklam

هەڵەبجە..پانێڵی جیاكاری جێندەری لە میدیای كوردیدا بەڕێوەدەچێت

ژنان‌ 12:01 PM - 2021-03-09
.

.

بەشی راگەیاندنی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی هەڵەبجە، بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە، پانێڵێكی رەخنەیی هاوبەشی لەژێر ناونیشانی جیاكاری جێندەری و رەنگدانەوەی لە میدیای كوردیدا بۆ ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ رێكخست.

د. هەتاو حەمەسەعید سەرۆكی بەشی راگەیاندن لە زانكۆی هەڵەبجە لەلێدوانێكدا بە PUKmedia ی راگەیاند: پانێڵەكە بەهاوەشی لەگەڵ رێكخراوی چاودێری میدیای كوردی رێكمانخستووە، تیدا لەڕووی جێدەریەوە، باس لە ڕۆڵی میدیا و ئەركەكانی دەكرێت لە ڕووی جێندەریەوە.

وتیشی: كەم و كورتی گەورە هەیە لەڕووی جێندەریەوە لە میدیای كوردی لە كاتی پێشكەش كردنی بەرهەم و بەكارخستنی تواناكاندا، ئەوەندەی ژن وەك كاڵا بەكارهێنراوە، ئەوەندە لە تواناكانی  لەڕووی ئیداری و كارامەیی نەكۆڵراوەتەوە.

PUKmedia  فەرحان حەمەخان-هەڵەبجە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket