riklam

ئیڤانە هۆفمان

تاراوگە‌‌ 12:37 AM - 2021-03-09
.

.

ریکخراوی  خێرخوازی سوور لە شاری تۆلووزی  باشووری فەرەنسا ،ئەمرۆ ٨ ی مارس لە رۆژی جیهانی ژناندا ، یادی ژنە چالاکەوان  ئیڤانە ئەفمانیان کردەوە.

ئیڤانە هۆفمان لە ساڵی ١٩٩٥ لە ئەلمانیا لە خیزانیکی ئەفرۆ ئەڵمان چاوی هەڵهیناوە و ئەندامی ریکخراوی مارکسی لینینی بوە ،هاوکات لەگەل  باوکی و خیزانەکەیدا خۆی جۆش و خرۆشداوە  بە بیرووباوەری چەپ و شۆرشگیری.

لە سەرەتای دەست پیکردنی بەرخۆدانی  شەرەڤانان لە رۆژئاوی کوردستان خۆی گەیاندە سەنگەرەکانی  ژنە چالاکەوانەکان و بەشداری کرد لە بەرخۆدان و خەباتیان دژی داعش.

زۆر بە زوویی جیگای خۆی کردەوە لە ناو ریزی شەرەڤاندا.

ئیڤانە چالاکەوانیکی کاراش بوو لە ریکخراوی فیمینیست و بەرگری کار بوو لە مافی ئافرتانی جیهاندا دژی توندووتیژی بەرامبەر بە ژنان.

لە رۆژی ١٤ ی مارسی ساڵی ٢٠١٥ لە بەرەو رووبونەوەیەکدا لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا بەدەستی داعش شەهید کرا.

PUKmedia

 

ءء.jpg

0091f70f198de99528cd75e8ca0ec928.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket