riklam

زانکۆی هەڵەبجە..رێزلێنان بۆ مامۆستا و کارمەندە ژنەکان دەکرێت

ژنان‌ 07:59 PM - 2021-03-08
.

.

زانکۆی هەڵەبجە لە مەراسیمێکدا لە رۆژی جیهانی ژناندا رێزلێنان بۆ مامۆستا و کارمەندە ژنەکانی زانکۆ دەکات.

ئەمڕۆ ٨-٣-٢٠٢١ بە ئامادەبونی د.مهاباد کامل عەبدوڵڵا سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە و مامۆستا بەختیار جەمیل ئەحمەد لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی زانکۆ و پەیمانگاکان و د.کارزان عەبدوڵڵا ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی ھەڵەبجە و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانکۆی ھەڵەبجە كۆلێجی یاساو كارگێری به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكیه‌كانی زانكۆ پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ خاتوو ( چرۆ سەڵاحەدین ) کردەوە ،پێشەنگاکە گوزارشت کردن بوون لە ڕۆژی جیھانی ژنان .

دواتر لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ کۆمیتەی ڕێکخستنی زانکۆ و پەیمانگاکان بەھاوکای سەنتەری جێندەر ناسی زانکۆی ھەڵەبجە ، لە مەراسیمێکدا خەڵاتی ڕێز لێنانی بەخشییە ژمارەیەک لە ژنان و خانمان کە مامۆستا و فەرمانبەرن لە زانکۆی ھەڵەبجە و کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکان و پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە و پەیمانگای ھونەرە جوانەکان .

 پاشان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و ئاماده‌بووانه‌وه‌ خەڵاتەکان بەخشرایە خانمانی بەشداربوو .

PUKmedia جەمال سەرگەتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket