riklam

یەکێتی مامۆستایان 8ی مارس پیرۆزدەکات

ژنان‌ 06:57 PM - 2021-03-08
.

.

راگەیاندراوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
بەبۆنەی رۆژی هەشتی ئادار  

((ژنان نیوەی كۆمەڵن و دایكی نێوەكەی تریشن ))
جەماوەری هەرێمی كوردستان
مامۆستایانی دڵسۆز و خۆنەویست

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پشت ئەستور بەیاسا و پەیرەو و پرۆگرامی كارپێكراوی خۆی هەروەها بەپێی بنەما نێودەوڵەتیەكان لەمەڕ مافەكانی مرۆڤ و ئازادیەكان باوەڕی بەیەكسانی ژن و پیاو هەیە لە ئەرك و مافەكان لەو روانگەیەوە رۆژی هەشتی ئادار بە رۆژی خۆی دەزانێت و بەبەرزیەوە رایدەگرێت
          بەڕێزان

ئاشكرایە ئەمساڵ بەهۆی كۆڤید-19 ەوە لەبار و زروفێكی نائاساییدان، هەموو جومگەكانی ژیان روبەڕوی جۆرێك لە هەڵشە و گوڕەشە بۆتەوە كە ئەستەمە بتوانرێت بەچەندین رێورەسم مافی ئەو رۆژە گرنگ و مێژوییە بدرێت، بۆیە ناچارین پەیامی پیرۆزبایی بۆ تێكڕای دایكان و خوشكان بنێرین و پێیان بڵێن یەكێتی مامۆستایان رێكخراوی خۆتانە بەشانازیەوەش ئەو ئەركەی لەسەریەتی بەرامبەرتان، هەوڵی جێبەجێكردنی بدات، جارێكیتر هەشتی ئادار لە ئافرەتانی جیهان  بەگشتی و ژنانی كوردستان بەتایبەتی پیرۆز دەكات .
هەربژین و سەركەوتوبن

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket