riklam

كونسوڵی ئەمریكا سەردانی چەند ناوەندێكی گرنگی سلێمانی دەكات

شوێنەوار‌‌ 10:50 AM - 2021-02-04
.

.

كونسوڵی ئەمریكا لەهەرێم سەردانی سلێمانی كردو مۆزەخانەو ئینستیتیوتی كەلەپوری كوردو مۆزەخانەی ئەمنە سورەكەو چەند شوێنێكی تری كرد.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەرێم لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia رایگەیاند: رۆب واڵەر كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەهەرێم سەردانی

مۆزەخانەی سلێمانی كردو بەهاوڕێیەتی هاشم حەمە، بەڕێوەبەری مۆزەخانەكە گەلەری پێش مێژوویان لەناو مۆزەخانەكە كردەوە كە حكومەتی ئەمەریكا كۆمەكێكی دارایی بەبڕی 50 هەزار دۆلار بۆ تەرخان كردووە. 

رونیشیكردوەتەوە: كونسوڵی گشتی سەردانی ئینستیتیوتی كەلەپوری كوردی كردو لە گەڵ مەزهەری خالقی، بەڕێوەبەری ئینستیتیوتەكە كۆبووەوە، حكومەتی ئەمریكا دوو كۆمەكی دارایی بەكۆی گشتی نزیكەی 250 هەزار دۆلاری بۆ ئینستیتیوتی كەلەپوری كوردی تەرخانكردووە بۆ بەدیجیتاڵكردنی ئەرشیفی دەوڵەمەندی ئینسیتیوتەكەو هەرەوها خستنە بەردەستی خوێنەرانی لەڕێی ئینتەرنێتەوە لەسەرانسەری جیهاندا. 

ئەوەشی خستوەتەڕوو: كونسوڵی گشتی لەگەڵ بروس فێرگسون، سەرۆكی زانكۆی ئەمەریكی لە عیراق-سلێمانی كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردنی پرۆسەی خوێندن و كاری هاوبەشی نێوان زانكۆی ئەمریكی و زانكۆ ئەمریكییەكان و هەروەها كارەكانی سەنتەری لێكۆڵینەوەی تایبەت بە جێندەرو گەشەپێدانی زانكۆی ئەمریكی لەگەڵ دكتۆر چۆمان هەردی، بەڕێوەبەری سەنتەرەكە تاووتوێكرد،  هەروەها كونسوڵی گشتی لەگەڵ دكتۆر هێمن لەتیف، بەڕێوەبەری دەستپێشخەری پێشەنگكاری كۆبووەوە.

باسی لەوەشكردوە كە سەردانەكەدا رۆب واڵەر، كونسوڵی گشتی سەردانی سەنتەری میترۆی بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنوسان كردو لەگەڵ سافی سەنتەری میترۆدا كۆبووەوە بۆ باسكردنی دۆخی راگەیاندن و ئەو ئاڵنگاریانەی دێنەڕێی رۆژنامەنوسان و دەزگاكانی راگەیاندن لە هەرێمی كوردستانی عیراقدا، كونسوڵی گشتی پشتیوانی بەردەوامی ئەمریكای بۆ ئازادی راگەیاندن و رادەربڕین دەربڕی.

لەدوا وێستگەی سەرانەكەیدا كونسوڵی گشتی سەردانی مۆزەخانەی ئەمنەسورەكەی كرد بە هاوڕێیەتی ئاكۆ غەریب بەڕێوەبەری مۆزەخانەكە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket