riklam

ئاسایش لەماڵێكدا دەستبەسەر بڕێكی زۆر سكەی زیویدا دەگیرێت

شوێنەوار‌‌ 03:05 PM - 2020-12-21
.

.

لەماڵێكدا لەناحیەی وارماوای قەزای شارەزوور هێزەكانی ئاسایش دەستیان بەسەر 666 سكەی كۆنی زیویدا گرت كە سێ كەس بەنیاز بوون مامەڵەی پێوە بكەن و بیفرۆشن و هەر سێكیان دەستگیركراون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە ئاماژە بەدەستبەسەرداگرتنی دەیان سكەی كۆنی زیوی راگەیاند، دەڵێت: لەچوار چێوەی هەڵمەتە چڕو بەردەوامەكانی هێزەكانمان بۆ نەهێشتنی دیاردە دزێوو نایاساییەكان و دەستگیركردنی هەر تۆمەتبارێك كە كاری نایاسایی ئەنجام بدات، هێزەكانمان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی هەڵەبجەی تازە رۆژی 17ی 12ی 2020 لەماڵێكدا لە ناحیەی وارماوا دەستیانگرت بەسەر بڕی 666 سكەی كۆنی زیویدا  كە لەناو گۆزەیەكی گڵیندا بوەو لە نزیك ناحیەی وارماوا دۆزیویانەتەوە.

رونیشیكردوەتەوە: كەسەكان بەنیاز بوون مامەڵەی پێوە بكەن و بیفرۆشن،  هەر بۆیە بە‌بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوورو بەپێی ماددەی (63)ی ئاسار لەیاسای شوێنەوار، سێ تۆمەتبار دەستگیركران بەناوەكانی (هـ.ص.ق) و (ئا.ع.ف) و (ڕ.ع.ف)، سەرجەم تۆمەتباران پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو لێكۆلینەوەی زیاتریش بەردەوامە. 

PUKmedia جەمال سەرگەتی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket