riklam

شوێنێکی مێژووی تێکدەدرێت

شوێنەوار‌‌ 04:21 PM - 2020-11-25
.

.

چەند کەسێک گۆڕێکی گۆڕستانی قشڵەی کۆیە تێکدەدەن کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە ۱۰۰ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

یوسف حەسەن قائیمقامی کۆیە بە PUKmedia ڕاگەیاند: لەلایەن بەڕێوەبەری شوێنەواری کۆیەوە ئاگادارکراوەتەوە لە تێکدانی شوێنەوارێک لە گۆڕستانی کەکۆن دوای بەدواداچوون ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە گوتوویانە خاوەن شۆفڵەکە بەهەڵە ئەو کارەی کردووە لێکوڵینەوە بەردەوامە تادەگەینە هۆکاری تێک دانی ئەم شوێنە.

یەکێتی واحید بەڕێوەبەری شوێنەواری کۆیە بە PUKmedia ڕاگەیاند ئەو شوێنەوارەی تێکدارەوە تاوەکو ئێستا لە شوێنەوارەکانی کۆیەدا تۆمارنەکراوە بەڵام تیمێکی شوێنەوارناس سەردانی شوێنەکەیان کردووە ئەگەر بە شوێنەوار هەژماربکرێت رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر  بەڕێوەبەری شوێنەواری کۆیە دەڵێت لە ساڵی 1939 دروستکراوە و دیارنییە گۆڕی کێیە.

 

PUKmedia کاوە عەبدولڵا

٩.jpg

٦.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket