riklam

ناوه‌ندی دانیمارك كۆده‌بیته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:42 PM - 2020-11-19
.

.

له‌ درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ دانیمارك ئیواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌مه‌ 18-11-2020، له‌ ڕێگای ڤیدیۆ سكایپه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ناوه‌ندی دانیمارك ئه‌نجام درا.

به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌ دانیمارك ( وشیار جلال ده‌ربه‌ندی ) وهه‌ندێ له‌ هه‌ڤاڵانی لێپرسراوی به‌ش و كه‌رته‌كان كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ساتێك بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردو كوردستان ده‌ستی پێكرد.

سه‌ره‌تا ( وشیار جلال ده‌ربه‌ندی ) به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م هه‌ڤالانی كرد وه‌ به‌ پێویستی زانی كه‌ ئه‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ ئه‌نجام بدرێت ، كه‌ تیایدا ئاماژه‌ی كرده‌ سه‌ر كارو چالاكیه‌كانی چه‌ند مانگی ڕابردوو وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كان كرا له‌گه‌ڵ ده‌ست نیشان كردنی كه‌م و كوڕیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاینده‌ دا كاری باشتری له‌ سه‌ر بكرێت ، به‌هه‌مان شێوه‌ گرنگی و ڕۆڵی ناوه‌ندی دانیماركی بۆ هه‌ڤالان باس كرد له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا .

له‌ به‌شێكی تردا باسی ڕۆڵی گرنگی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كرد كه‌ توانیویه‌تی گرنگی زۆر به‌ ناوه‌نده‌كان بدات له‌ ڕووی گه‌یاندن و ڕوون كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه‌ پێویستن بۆ هه‌ڤالان له‌ده‌ره‌وه‌.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڤالانی لێپرسراوی به‌شه‌كان وه‌ كه‌رته‌كان به‌شداریان له‌ سه‌رجه‌م ته‌وه‌ره‌كان كرد وه‌ تیشكیان خسته‌ سه‌ر ئه‌و كارو چالاكیانه‌ی كه‌ ئه‌نجام دراون له‌ سنووره‌كانیان وه‌ به‌ڕاو بۆچوون و پێشنیاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد .

PUKmedia ڕاگه‌یاندی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌ دانیمارك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket