}

ناوه‌ندی فینلاند به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌ردانی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كادیران

ی.ن.ک‌‌ 08:09 PM - 2020-11-11

.

رۆژی سێشه‌م رێكه‌وتی ٢٠٢٠/١١/١٠ وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ فینلاند كه‌ پێك هاتبوو له‌ جه‌بار جومعه‌ سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ند و ئه‌حمه‌د خۆشناو كارگێڕی چاودێری و به‌دواداچوون هه‌ڤاڵان په‌خشان كورده‌ و سیروان عه‌لی كادیری دێرینی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ پای خه‌بات و قوربانیدانیان مه‌دالیای رێزلێنانیان پێشكه‌ش كردن.

په‌خشان كورده‌ خه‌ڵكی شاری خانه‌قینه‌ و له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ر و دڵسۆزه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌ ( كورده‌ ) ناسراون ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ به‌هۆی كاری سیاسیه‌وه‌ زۆر جار توشی گرتن و ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵ وێرانی هاتوون.

و له‌سه‌ر كاری سیاسی چوار له‌ كوره‌ خاڵه‌كانی له‌سێداره‌ دراون و ئه‌وانی تریان راگواستۆته‌وه‌ بۆ شاره‌كانی تری عیراق. په‌خشان كورده‌ له‌ ته‌مه‌نی لاوێتی و گه‌نجێتیه‌وه‌ له‌ رێكخستنه‌ نهێنیه‌كانی ناو شاری خانه‌قین كاری كردوه‌ تا ئاشكرابوونی رێكخستنه‌كه‌یان و بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ست جه‌لاده‌كانی به‌عس به‌ناچاری رووی له‌ شاری به‌غدا كردوه‌ و له‌ماڵی پورێكی خۆی حه‌شارداوه‌ ، دوای روخانی رژێمی به‌عس یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی كردوه‌ به‌ مه‌ڵبه‌ندی به‌غدا و له‌ ساڵی ٢٠٠٦ تا ساڵی ٢٠١٣ كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدا بووه‌، و له‌ ساڵی ٢٠١٣ تا ساڵی ٢٠١٥ كارگێڕ بووه‌ له‌ مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و حاڵی حازر به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی رێكخستنه‌ دێرینه‌كانی وڵاتی فینله‌ندایه‌.

سیروان عه‌لی ناسراو به‌ ( سیروانی عه‌ریف عه‌لی سه‌رگه‌ڵۆیی ) له‌ خانه‌واده‌یه‌كی كورد په‌روه‌ر و چاونه‌ترس هاتۆته‌ دنیاوه‌ و باوكی كاك سیروان چه‌ندین ساڵ شان به‌شانی ره‌وانشاد مام جه‌لال له‌ سه‌رگه‌ڵو پێشمه‌رگه‌ بووه‌، و به‌شداری شۆرشی كردوه‌. كاك سیروان خاوه‌ن دو برای شه‌هیده‌ به‌ ناوه‌كانی سه‌ردار عه‌لی و سه‌روه‌ر عه‌لی و هه‌روه‌ها برایه‌كی تری به‌ناوی سامان عه‌لی به‌دیل گیرا و تائه‌م ساته‌ وه‌خته‌ بێسه‌روشوێنه‌. كاك سیروان له‌ ساڵی ١٩٩٥ وه‌ چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی له‌شان كردوه‌ و تا ئێستاش به‌بێ دابڕان له‌نێو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ وڵاتی فینلاند زۆر چالاكانه‌ درێژه‌ی به‌خه‌بات داوه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket