لقی هه‌نده‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان: له‌دژی شه‌ری براكوژین
ی.ن.ک 12:07 PM - 2020-11-09.
لقی هه‌نده‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ڕێوه‌بردوله‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ سكایپه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ركارو چالاكیه‌كانیكردو پرسی ڕێكخراوه‌یی تاوتوێكرد.هه‌مانكات له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا پرسه كوردستانیه‌كان تاوتوێكران و هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر گرژیه‌كانی نێوان پارتی و په‌كه‌كه ڕاگه‌یاند.
ئێواره‌ی 2020.11.07 لقی هه‌نده‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دێرنه‌كانی كوردستان به‌چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدای ڕێگای ڕزگاری نیشتمانی كوردستان وشه‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ڕێوه‌برد،له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڤالان به‌رپرسی لیژنه‌كان ئاماده‌بوون هه‌ڤال مه‌لاجه‌مال به‌رپرسی لقی ده‌ره‌وه له‌میانه‌ی وته‌یه‌كدا ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان و شه‌ڕو پێكدادانی چاوه‌ڕوانكراوی نێوان پارتی و په‌كه‌كه‌ی وه‌ك شه‌ڕێكی داسه‌پێنراوی نه‌خوازراوی به‌وه‌كاله‌ت بۆ هه‌ڤالان ڕونكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند لایه‌نی خێری نه‌هێشتنی ئه‌گه‌ری ڕودانی ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه یه‌كێتی نیشتمانی كورددستانه چونكه یه‌كێتی پێی وایه ئه‌و شه‌ڕه ده‌بێته مایه‌ی ماڵوێرانی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان وكێشه‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌نده‌یتر قوڵده‌كاته‌وه‌و متمانه‌و پێگه‌ی كوردیش ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه هه‌ربۆیه یه‌كێتی خۆی له‌بواری ئه‌وشه‌ڕه ده‌پارێزێ و ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی ڕون و ئاشكرای یه‌كێتیه‌و كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش شه‌ری خۆكوژی و براكوژی له‌وجۆره‌ی حه‌رام كردووه‌و ڕه‌تیده‌كاته‌وه كورد به‌ده‌ستی كورد بكوژرێ ، هه‌ڤال مه‌لاجه‌مال باسی له‌وه‌شكرد ئێتسا كۆده‌نگیه‌ك له‌پال یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا تاڕاده‌یه‌ك هه‌یه كه‌ئه‌و شه‌ره ڕونه‌دات و فشاره‌كانیش له‌سه‌رئاستی سیاسی و په‌یوه‌ندی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه. هه‌ڤاڵ به‌رپرسی لقی ده‌ره‌وه ڕاشكاوانه هه‌ڵوێستی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی له‌دژی ڕودانی شه‌ڕێكی له‌وجۆره ڕاگه‌یاندو وتی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌و هه‌رێمه‌كه‌مان ئه‌وه ده‌خوازێ به‌جدی كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین شه‌ری ئه‌ودوو لایه‌نه ڕونه‌دات وخه‌ونی داگیركه‌ران نه‌یه‌ته‌دی.
له‌ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا هه‌ڤال به‌رپرسی لقی ده‌ره‌وه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان باسی له‌داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌له‌ی پێكهاته‌ی نوێی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ده‌روه‌ی ولات كرد‌و گرنگی به‌شداری بنه‌ڕه‌تی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كورسایشی له‌پرۆسه‌ی كاركردنی ده‌ره‌وه‌دا ڕۆشكرده‌وه‌و پێی وابوو پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان سه‌رچاوه‌ی خێر‌و سه‌رخستنی هه‌وڵه‌كانی داڕشتنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌بن ووه‌ك ئه‌و وتی قسه‌یان هه‌یه‌و خوێندنه‌وه‌ی خۆیان ڕاشكاوانه خستۆته‌به‌رچاو،دواترده‌رگای گفتوگۆ خرایه سه‌رپشت و هه‌ڤالانی به‌شداربووی لیژنه‌كان تێڕوانین و قسه‌و بۆچوون و پێشنیار‌و ڕه‌خنه‌كانی خۆیان خسته به‌رچاوو هیوایان خواست له‌دوای چواره‌مین كۆنگره‌وه هه‌نگاوه‌كان به‌ئاراسته‌ی نوێبونه‌وه‌و یه‌كگرتن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆ‌و كوردستان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانی كوردستان بڕوات به‌قه‌یرانی موچه‌شه‌وه.
ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌نده‌رانی
كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌كانی كوردستان
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22