riklam

پاریس.. لێپرسراوی ناوه‌ندی فه‌ره‌نسای یه‌كێتی چاوی به‌كازمی كه‌وت

کتێب 09:32 AM - 2020-10-20
.

.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ، ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ 19 ی ئۆكتۆبه‌ر كۆتایی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا هێنا، پاش ئه‌وه‌ی چاوی كه‌وت به‌ سه‌رۆك ماكرۆن و سه‌رۆك وه‌زیران جان كاستێكس و چه‌ند وه‌زیرێكی ده‌وڵه‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ پاشان له‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی كۆمپانیاكانی فه‌ره‌نسا له‌لایه‌ك و چه‌ند حزب و لایه‌نی عیراقیش له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ كۆبووه‌وه‌ .

مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو وڵات بوو له‌زۆر بوارو لایه‌ندا، به‌ تایبه‌تی په‌یوه‌ندیه‌ ئابووریه‌كان، پاش ئیمزاكردنی چه‌ند یاداشتێك له‌ بواری گواستنه‌وه‌ و په‌روه‌رده‌و كشتوكاڵدا، كۆتایی به‌سه‌دانه‌كه‌یدا و به‌ره‌و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا به‌رێكه‌وت .

پێش ئه‌وه‌ی پاریس جێبهێڵێت له‌شوێنی حه‌وانه‌ی خۆی چاوی كه‌وت به‌ ژماره‌یه‌ك له‌حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عیراقی، له‌ وانه‌ش داره‌وان حاجی حامید لێپرسراوی ناوه‌ندی فه‌ره‌نسای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو ، سڵاوی ئه‌ندامانی ناوه‌ندی فه‌ره‌نسا له‌لایه‌ك و پشتیوانی و سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لایه‌كی تره‌وه‌ گه‌یانده‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ، باسی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لالی بۆ كرد و به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرد ، له‌لای خۆشیه‌وه‌ خۆشحاڵی خۆی بۆ ئاماده‌ بونی به‌رپرسی ناوه‌ندی رێكخستنه‌كانی ی,ن,ك كرد له‌ فه‌ره‌نسا ده‌ربڕی , هه‌روه‌ها له‌ په‌راویزی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا داره‌وان حاجی چاوی به‌ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی قونسوڵخانه‌ی عیراق كه‌وت له‌ فه‌ره‌نسا .

 

PUKmedia راگه‌یاندنی ناوه‌ندی فه‌ره‌نسای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket