riklam

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات

تاراوگە‌‌ 04:11 PM - 2020-10-16
.

.

له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی كونسولی عیراق ، رۆژی پێنجشه‌م رێكه‌وتی 15-10-2020 وه‌فدی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراقیان كرد و له‌لایه‌ن كونسوڵی عیراق خاتوو ( تانیا عه‌بدولقادر حسێن پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێكرا، وه‌فدی ناوه‌ند پێك هاتبوو له‌ جه‌بار جومعه‌ سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ند و په‌خشان كورده‌ به‌رپرسی رێكخستنه‌ دێرینه‌كانی فینلاند، له‌م دیداره‌ دا هه‌ریه‌ك له‌ د ولید الجنابی سكرتێری دووه‌م و نه‌با موزه‌فه‌ر زیدان سكرتێری سێیه‌م باڵیۆزخانه‌ ئاماده‌بوون.

كونسولی عیراق زۆر به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی شاندی ناوه‌ندی كرد وخۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌م سه‌ردانیه‌ و باسی گرنگی و كاریگه‌ری حزبه‌كان به‌ گشتی و یه‌كێتی به‌تایبه‌تی كرد له‌ناو ره‌وه‌ندی عیراقی و كوردستانی كه‌ ئه‌توانن ببنه‌ مایه‌ی پردی په‌یوه‌ندی نێوان باڵیۆزخانه‌ و ره‌وه‌ند به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ كارئاسانی بۆ هه‌ردوولا دروستبكه‌ن و هه‌روه‌ها له‌ به‌رنامه‌یدایه‌ دیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌موو حزبه‌ عیراقیه‌كان رێك بخات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگای له‌ كێشه‌ و داواكاری ره‌وه‌ندی عیراقی بێت و ووتی باڵیۆزخانه‌ ماڵی هه‌موو عیراقیه‌كانه‌ و دایم ده‌رگای له‌سه‌رپشته‌ و له‌هه‌ركاتێك بێت ئاماده‌یه‌ پێشوازی له‌ ره‌وه‌ند بكات،

ه‌به‌رامبه‌ردا شاندی ناوه‌ندی فینلاند سوپاسی خاتوو ( تانیا عبدالقادر حسین ) یان كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ وباسی چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگیان كرد ده‌رباره‌ی خزمه‌تگوزاری و كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ و هه‌روه‌ها چه‌ند پێشنیارێكیان پێشكه‌ش كرد كه‌ په‌یوه‌ست بوو به‌ باڵیۆزخانه‌ له‌وانه‌ دامه‌زراندنی كارمه‌ندێك له‌ به‌شی كونسلی زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و كوردی بزانێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ووڵاتی فینلاند ژماره‌یه‌كی زۆر ره‌وه‌ندی كوردی هه‌ن كه‌ زمانی عه‌ره‌بی نازانن ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو كه‌ به‌ هۆی باری سیاسی هه‌ستیاری ئه‌وسای عیراق زۆرێك له‌ ره‌وه‌ندی عیراقی و كوردستانی كێشه‌ی نه‌بوونی ناسنامه‌ و گۆڕینی ناویان هه‌یه‌ بۆیه‌ له‌ كاتی سه‌ردانیكردنیان بۆ به‌شی كونسلی توشی كێشه‌و گرفت ئه‌بن و كاره‌كانیان رایی ناكرێ داوایان كرد به‌ گوێره‌ی توانا و له‌چوارچێوه‌ی یاسا یارمه‌تی بدرێن ، له‌هه‌مان كات شاندی ناوه‌ندی فینلاند ئاماده‌باشی ده‌ربڕی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكار و یارمه‌تیده‌ر ئه‌بن بۆ كارئاسانی كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ ، له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دیدار و سه‌ردانیانه‌ درێژه‌ی هه‌بێت كه‌ ببێت به‌ مایه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كی باشتر بۆ ره‌وه‌ندی عیراقی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket