riklam

کەنەدا ، ماڵی کورد جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ ناوەندی بڕیار دەکات

تاراوگە‌‌ 05:26 PM - 2020-10-07
.

.

لە درێژەی کار وچالاکییەکانی ڕێکخراوی ماڵی کوردی تورونتۆ و بەمەبەستی پتوکردنی پەیوەندی زیاتری نێوان ڕەوەندی کورد و ناوەندی بڕیار لە حکومەت و پەرلەمانی کەنەدا ، رۆژی 3 / 10/2020 دەستەی بەڕێوبەری ماڵی کورد کە پێك هاتبوون لە چەتو وانی و کاوە جەباری و پێشڕەو عەلی پور و ئاسیا مەجید و ماجد کاکەیی لە سەنتەری ماڵی کوردی تورونتۆ پێشوازیان لە زیاد ئەبولتەیف دۆستی گەلی کورد و ئەندام پەرلەمانی فیدراڵی لە حزبی پارێزگاران ( کۆنسێرڤەتیڤ ) ی کەنەدا  و غادە ئەلهەمەدانی چالاکوانی ڕاگەیاندنی تەلەفزیۆنی کەنەدا کرد . 

سەرەتا چەتو وانی بەرپرسی ماڵی کورد بەناوی ئەندام و لایەنگرانی ماڵی کورد وێڕای بەخێرهاتنی بەڕێزیان سوپاسی ئامادەبوونی کرد و هیوای خواست ئەم جۆرە کۆبوونەوانە لەڕوانگەی بەرژەوەندی پتەو کردنی پەیوەندی دۆستایەتی و هاوکاری و پشتیوانی دۆزی کورد نێوان ڕەوەندی کورد و ناوەندی بڕیاردان لە کەنەدا زیاتر پەڕەی پێ بدرێت .

٦٥.png

 زیاد ئەبولتەیف سەرەتا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا و سوپاسی ماڵی کوردی کرد بۆ دیداری بەڕێزیان ، پاشان ئەبولتەیف لە وتەیەکدا باسی لە گرنگی بەشداری زیاتری ڕەوەندی کوردستانیانی کەنەدا و سیستەمی بەڕێوەبردنی وه ڵات کرد کە پێویستە ڕێکخراوە کوردییەکان لە بواری فەرهەنگی و کەلتووری  و بەهێزکردنی دەنگی کورد لەم وڵاتە زیاتر پەڕەی پێبدەن و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن . سەبارەت بە هەڵوێستی حزبی پاڕێزگاران لە پەرلەمان ئەبولتەیف وتی بەردەوام دەبین لە هاوکاری و پشتیوانی مافی و داخوازیەکانی گەلی کورد ، ئەبولتەیف ئاشکراشێکرد لەم دواییەدا بە بڕیاری پەڕلەمانی فیدراڵی بە فەرمی سوپای پاسدارانی ئێران خرایە لیستی تیرۆری جیهانی ، بێگومان ئەمەش مایەی خۆشحاڵی گەلانی ناوچەکەیە بەتایبەتی کورد .

دواتر" هەریەك لە کاوە جەباری و پێشڕەو عەلی و ئاسیا مەجید بەشداری گفتوگۆی  دانیشتنەکەیان کرد و خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردانی بەڕێز زیاد ئەبولتەیف وەك ئەندام پەرلەمان و بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندی کوردستانیان و کەنەدا لە پەرلەمان نیشاندا ، هەروەها لە بەشێکی وتەکانیان ئەندامانی ماڵی کورد باسیان لە پێشێلکاریەکانی هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا و سیاسەتی دوژمنکارانەی هێرش و پەلاماری سوپای سەربازی ئەو دوو وڵاتە دژ بەخەڵکی کوردستان و مافی مرۆڤ ئەنجامی دەدەن کرد ، داواشیان لە پەرلەمانی کەنەدا کرد بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە بکات و هەڵوێستی توندتر بنوێنێت .

سەبارەت بە گفتوگۆی دانیشتنی  ماڵی کورد و پەرلەمانتاری کەنەدا زیاد ئەبولتەیف ، پێشڕەو عەلی پور ڕاگەیاندکاری ماڵی کورد بۆ pukmedia وتی " سەرەتا ئامانجی رێکخراوی ماڵی کورد و چەند تەوەرێکی کارو چالاکیەکانی ماڵی کوردمان بۆ شاندی میوان ڕوونکردەوە کە ماڵی کورد دەنگی کوردستانیانە لەهەرێمی ئۆنتاریۆ و بڕوای تەواوی بەئازادی و مافی مرۆڤ و سیکۆلاریزم هەیە و پشتیوانی لە مافی ڕەوای گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان دەکات وەهەمیشە دەرگای ماڵی کورد بەڕووی دۆستانی گەلی کورد و ئازادی خوازانی کەنەدا ئاوەڵایە ، عەلی پور ڕاشیگەیاند کە ماڵی کورد بایەخ بە فەرنگی نەتەوەیی و کەلتووری کوردەواری و هونەری و چالاکی وەرزشی دەدات ، عەلی پور ئاماژەی بە تیپەکانی میللی هونەری هەڵپەرکێی کوردی  و میوزیك و کۆرسی زمانی کوردی و ئینگلیزی و وەرزشی یۆگای خانمان کرد کە ساڵانە لەو بوارەدا چەندین کۆڕ و سیمیناری ئەدەبی و سیاسی  و ئاهەنگ و فیستیڤاڵی  ڕۆشنبیری و کولتووری کوردی بۆ ئاشنا بوون بە کولتووری نەتەوە جێاجیاکانی ئەم وڵاتە سازدەکات ، بەڵام لەم ساڵدا بەهۆی پابەندبوونمان بەڕێنماییەکانی خۆپارێزی تەندرووستی و مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتای کورۆنا چالاکییەکانی ماڵی کورد بۆ ئەم ساڵ سنووردار کراوە . 

لەو دانیشتنەدا هەردوو لا جەختیان لە پتەوکردنی  ئاسۆی داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ڕەوەندی کورد وکاربەدەستانی کەنەدا کرد و داواکارن ئەم جۆرە سەردان و پشتیوانیەی پەرلەمانتاران زیاتر بەردەوام بێت . لە کۆتاییدا ماڵی کورد سوپاسی پەرلەمانتاری حزبی کۆنسێرڤەتیڤ زیاد ئەبولتەیف و هاوڕێکانی کرد کە بەردەوام وەکو حزب و کەسایەتی هەڵوێستی جوامێرانەی خۆیان بەرامبەر مافی ڕەوای گەلی کورد و دڵسۆزی خۆیان بۆ کوردستانیانی کەنەدا و بەتایبەت پشتگیریان بۆ ماڵی کورد لە هەرێمی ئۆنتاریو نیشانداوە و خۆشحاڵیشن بەڕێزیان ساڵی ئایندە  بەشداری ڕێوڕەسمی فیستیڤاڵی ساڵانەی کولتووری کوردی بکەن . لە کۆتایی دانیشتنەکەدا ئەبولتەیف دووبارە سوپاسی کۆمیتەی بەڕێوبەڕی ماڵی کوردی کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو پێشوازی و ئێوارە خوانەی ماڵی کورد بۆ شاندی میوان دەربڕی .

PUKmedia عوسمان عەلی ، تورونتۆ

٤٥.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket