}

له‌كۆبونه‌وه‌ی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیادا جه‌خت له‌یه‌كڕیزی كرایه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 08:28 PM - 2020-09-27

.

ناوه‌ندی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ی ئه‌یلولی 2020 له‌ڕێگه‌ی سكایپه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ڕێوه‌برد.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌هاڤاڵ به‌رپرسی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیاو كارگێڕه‌كان و به‌رپرسی به‌شه‌كان ئاماده‌بوون له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كاندا باسیان له‌ هه‌لومه‌رجی ئێسته‌و بارودۆخی كوردستان و كاری ڕێكخراوه‌یی و به‌رنامه‌ی داهاتوو كرد.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوای ڕێزگرتن له‌شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری نیشتیمانی كوردستان هه‌ڤاڵ كاروانی موهه‌ندیس به‌رپرسی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا به‌وردی خوێندنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕه‌وشی ئێستای ڕێكخستنه‌كانی ئه‌ڵمانیاكردو باسی له‌میكانیزمێكی نوێكرد كه‌له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی دوای كۆنگره‌دا به‌ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندێكانی ده‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا بگونجێ، به‌ئامانجی جۆشدانی خه‌بات و نوێكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی ڕێكخستنه‌كان،به‌رپرسی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ڕێخستنه‌كانی به‌گرنگ زانی وباسی له‌ڕۆڵی گرنگی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی په‌یام و زانیاریه‌كانكردو پێیوابوو ده‌بێت پرسی ڕاگه‌یاندن به‌هه‌ند وه‌رگرین، چونكه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌ ژیانی ڕێكخراوه‌یماندا هه‌یه‌و وتیشی ده‌بێ ڕاگه‌یاندنه‌كانی ناوه‌وه‌ زیاتر  بۆ له‌مه‌ودواش بایه‌خ به‌كارو چالاكیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بده‌ن. به‌رپسی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا ئاشتبونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی زویربوون به‌به‌شێك له‌به‌رنامه‌ی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا زانی به‌تایبه‌تی دوای كۆنگره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ده‌بێ هه‌موو  هه‌وڵه‌كان چركه‌ینه‌وه‌ بۆ خۆئاماده‌كردن چونكه‌ ساڵی داهاتوو ساڵی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بۆ كوردو یه‌كێتی چاره‌نوس سازه‌و وه‌ك ئه‌و وتی ده‌بێ یه‌كێتی سه‌نگ و قورسایی خۆی بسه‌لمێنێت.له‌كۆتایی وته‌كه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ده‌بێ هه‌موو تواناكانی خۆمان چركه‌ینه‌وه‌ له‌پێناوی گه‌شه‌پێدان و پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كێشه‌و ئاسته‌نگی به‌رده‌م ته‌بایی ڕیزه‌كانماندا.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌كارگێڕانی ناوه‌نده‌كه‌و به‌رپرسی به‌شه‌كان بیرو بۆچون و خوێندنه‌وه‌ی خۆیان له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسانه‌دا خسته‌ڕوو هه‌موان هاوڕابوون هه‌رچی زوتره‌ ڕێكخستنه‌كان كارا بكرێنه‌وه‌و له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕێنمایی و ڕاسپارده‌كانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌دا درێژه‌ به‌خه‌تاب بده‌ن.


PUKmedia ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket