riklam

مەکتەبی پەیوەندیەکان لەگەڵ گروپی پەرلەمانتارانی گشت پارتەکان کۆدەبێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 07:04 PM - 2020-09-16
.

.

مەکتەبی پەیوەندیەکان لەگەڵ گروپی پەرلەمانتارانی گشت پارتەکانی بریتانیا بۆ دۆستایەتی گەلی کورد کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ٩/١٥ وەفدێکی مەکتەبی پەیوەندییەکان کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان دکتۆر سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیەکان سەرکەوت محەمەد غەفور لێپرسراوی بۆردی پەیوەندیەکانی دەرەوە، لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە لەگەڵ گروپی پەرلەمانتارانی گشت پارتەکانی بریتانیا بۆ دۆستایەتی گەلی کورد (APPG on Kurdstan Region) کۆبوونەوە کە پێکهاتبوون لە ڕۆبەرت هالفۆن، ئەندامی پەرلەمانی بریتانیاو سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و گاری کێنت، سەرۆکی گروپەکە.

لەو کۆبوونەوەیەدا تیشک خرایە سەر دواین پێشهات و گۆڕانکاریە سیاسیەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی گەلی کوردو بریتانیا بەگرنگیەوە باسی لێوەکرا و جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوامی پەیوەندیەکانی هەردوولا بەتایبەت لە بوارەکانی تەندروستی و پەروەردەو ئاسایش.

دواتریش باس لەو ئاڵنگاریانە کرا کە ئێستا رووبەروی ناوچەکە بۆتەوە لەوانەش بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆناو هەوڵ و پلانی پاشماوەکانی داعش. لە بەشێکی تری گفتوگۆکاندا باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق و پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغدادو کێشەی بودجەو موچەی هەرێم کرا و جەخت کرایەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە هەموو کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگ و لە چوارچێوەی دەستوردا چارەسەر بکرێن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket