ناوەندی فینلاند و كەرتی تامپەرە كۆدەبنەوە
ی.ن.ک 12:45 PM - 2020-08-15
.
لەسەر رۆشنایی رێنماییەكانی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بۆ گەشەپێدان و نوێبوونەوەی كەرتەكان، رۆژی هەینی 14-8-2020، وەفدی ناوەندی فینلاند كە پێك هاتبوو لە جەبار جومعە و ئەحمەد خۆشناو و مەزن بابان و شاهۆ مەلا وەیسی لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی كەرتی رێكخستنی تامپەرە كۆبۆوە.
سەرەتا بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان ئامادەبووان خولەكێك بە پێوە وەستان، پاشان لێپرسراوی كەرت كامەران بابان بەخێرهاتنی هەموو هەڤاڵانی كرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم سەردانیە و باسێكی لەسەر كار و چالاكی ماوەی رابووردووی كەرتەكە كرد هەروەها تیشكی خستە سەر پلان و پرۆژەی داهاتوو.
دواتر جەبار جومعە سوپاسی بەرپرس و ئەندامانی كەرتی كرد كە بەوپەڕی لەخۆبووردیەوە و دڵسۆزانە خزمەت بەیەكێتییەكان ئەكەن و بەكورتی باسێكی لەسەر مێژوو و خەباتی یەكێتی كرد و تیشكی خستەسەر كۆنگرەی چواری یەكێتی و هاتنە پێشەوەی كۆمەڵێك گەنجی دڵسۆز و خوێن گەرمی یەكێتی بۆ ناو ئەنجومەنی سەركردایەتی كە بوون بەمایەی نوێبوونەوە و هەستانەوەی جارێكی تری یەكێتی، پاشان باسی هەڵبژاردنی مەكتەبەكان و هەڵبژاردنی هاوسەرۆكان لاهور شێخ جەنگی و پاڤل تاڵەبانی كرد، دوای ئەوە باسی كار و چالاكییەكانی ناوەندی فینلەندای كرد، هەروەها باسی پەیوەندی نێوان ناوەندی فینلاند و حزبە كوردستانییەكان كرد، پاشان ئەندامانی وەفدەكە هەركەس لەلای خۆیەوە راوبۆچوونی خۆیان خستەروو و چەند پێشنیار و روونكردنەوەیان بۆ شێوازی ئەنجام دانی چالاكییەكان بۆ هەڤاڵان خستەڕوو.
دواتر ئەندامانی كەرت هەموو بەگشتی خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەم كۆبونەو و بەم سەردانیە و راوبۆچوون و پێیشنیار و تێبینییەكانیان خستەروو و ئاماژەیان دا كە ئەوان وەكو كەسوكاری شەهیدان و وەكو هەر ئەندامێكی دڵسۆز و وەفاداری یەكێتی ئامادەن هەمووكات هاوكارو یارمەتیدەر بن بۆ برەودان بە كار و چالاكییەكان.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
تەندروستی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی دەرمان ڕوونكردنەوە دەدات
02:27 PM - 2022-05-26 -
گەنجێكی كورد پۆستێكی باڵای بەریتانیا وەردەگرێت
02:10 PM - 2022-05-26 -
وێنه.. دووهم رۆژی فێستیڤاڵی گهلاوێژ
12:51 PM - 2022-05-26 -
بە سێ كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەكرێن
12:05 PM - 2022-05-26
ئەمانەش ببینە
نێچیرڤان بارزانی: گرنگی بهژنان و نهتهوهكانی دیكه بدرێت لههێزی پێشمهرگه
12:09 PM - 2022-05-26
وەزیری پێشمەرگە: بەبێ هێزێكی مۆدێرین ناتوانرێت باس لەقەوارەیەكی یەكگرتوی هەرێم بكرێت
11:26 AM - 2022-05-26
قوباد تاڵەبانی: بەسە ئیتر هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە
06:20 PM - 2022-05-25
زۆرترین خوێنراو
-
دهقی راگهیهنراوی كۆبوونهوهی هاوبهشی یهكێتی و پارتی
کوردستان 03:15 PM - 2022-05-25 -
سهرۆكی پهرلهمان: بارودۆخی سیاسی بهرهو هێوربوونهوه دهڕوات
کوردستان 03:05 PM - 2022-05-25 -
ئارێز عەبدوڵڵا: ئازادیی لاوان رۆڵی ههبووه له پێگهیاندنی كادری بهتوانا
کوردستان 02:39 PM - 2022-05-25 -
كەركوك.. وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەكات
ئابوری 01:52 PM - 2022-05-25 -
هاوخەمی مەكتەبی سكرتاریەت بۆ بنەماڵەی رزگار شەمساوایی
ی ن ک 01:44 PM - 2022-05-25 -
دوو كرێكار گیانیان لەدەستدا
کوردستان 01:40 PM - 2022-05-25 -
دیداری یەكێتی
بیروڕا 01:06 PM - 2022-05-25 -
نێرگز قادر هەواڵی ژەهر خواردنی رەتدەكاتەوە
ژنان 12:23 PM - 2022-05-25