riklam

دانیمارك.. پرسه‌ی تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێڕ جه‌لیل گادانی به‌ڕێوه‌چوو

تاراوگە‌‌ 09:42 PM - 2020-08-08
.

.

 به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ندین پارت و لایه‌نی  سیاسی و ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ڕۆژی شه‌مه‌ 8-8-2020، پرسه‌ی ماته‌مینی بۆ تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێڕی گه‌له‌كه‌مان جلیل گادانی ساز كرا.

سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌كه‌ به‌سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌ھیدان ده‌ستی پێكرد ، پاشان ووتاری كۆمیته‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان كۆمیته‌ی دانیمارك له‌لایه‌ن ( ڕه‌حیم خلیل نه‌ژاد )ه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌ .

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پرسه‌نامه‌و ھاوخه‌می شاندێك به‌ناوی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌دانیمارك كه‌ پێكھاتبوون له‌ به‌ڕێزان ( ھاوڕێ مه‌حمود) لێپرسراوی كه‌رتی كۆبنھاگن و ( حه‌سه‌ن عه‌زیز ) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كه‌رت، به‌شداربی پرسه‌كه‌ بوون وه‌ لایه‌ن ھاوڕێ محمود برووسكه‌ی ماته‌مینی خوێنرایه‌وه‌ كه‌ تیایدا ھاوخه‌می ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی له‌دانیمارك گه‌یانده‌ ھاوڕێ و ھاوخه‌بات و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو وه‌ ئاماژه‌ كرایه‌ سه‌ر دۆستایه‌تی دێرێنی ھه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌مان مام جلال و جلیل گادانی ، وه‌ له‌ ده‌ست دانی ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی به‌ خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ له‌قه‌ڵه‌م دا.

له‌به‌شێكی تری پرسه‌ی ماته‌مینیه‌كه‌دا وتار و بروسكه‌ی چه‌ندین پارت و لایه‌نی سیاسی خوێندرایه‌وه‌ و ھاوخه‌می خۆیان گه‌یانده‌ كه‌س و كاری كۆچ كردوو.
له‌ كۆتایی مه‌ڕاسیمه‌كه‌ چه‌ندین ھۆنراوه‌ و په‌خشانه‌ شیعر  به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ خوێنرانه‌وه‌ و پرسه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی ھات.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket