riklam

دانیمارك.. یادی كۆمه‌ڵ كوژیه‌كه‌ی شه‌نگال به‌رز راگیرا

تاراوگە‌‌ 07:39 PM - 2020-08-04
.

.

به‌مه‌به‌ستی یادكرنه‌وه‌ و به‌رز ڕاگرتنی كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژیه‌ی كه‌ شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌ر كوردانی یه‌زیدیدا هات له‌ شه‌نگال رۆژی دووشه‌مه‌  3-8-2020، گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌ شاری كۆبنهاگن سازكرا .

مه‌ڕاسیمه‌كه‌ به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان به‌گشتی و شه‌هیدان و قوربانیانی شه‌نگال به‌تایبه‌تی ده‌ستی پێكرد و دواتر چه‌ندین ووتار و درووشم به‌ كوردی و دانیماركی  ووتراو خوێندرایه‌وه‌.

ئه‌م مه‌ڕاسیمه‌ له‌ لایه‌ن مه‌جلیسی ژنانی دیموكرات ڕێكخرابوو  وه‌ چه‌ندین لایه‌ن و ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌شداریان تێدا كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ شاندێك له‌ ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان  له‌ دانیمارك كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان ( هاوڕێ مه‌حمود لێپرسراوی كه‌رتی ڕێكخستنی  كۆبنهاگن و سه‌باح فاروق وهوشیار محمود ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كه‌رته‌كه‌  ) به‌شداری ئه‌م یاده‌بوون كه‌ تیادا  هاوڕی محمود به‌ناوی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌ دانیمارك ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی كرده‌ سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ نامرۆڤانه‌یه‌ی كه‌ شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش كرایه‌ سه‌رخه‌ڵكی بێ تاوانی شه‌نگال كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون و چه‌ندین تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تیان به‌رامبه‌ر كرا ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وكاته‌ هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ ناوجه‌كه‌ توانیان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ ڕزگار بكه‌ن و هاوكاری خه‌ڵكه‌كه‌ بكه‌ن  به‌لام گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی قوربانی  زۆری لێ بكه‌وێته‌وه‌ ، وه‌ به‌ناوی ناوه‌ندی یه‌كێتیه‌وه‌ له‌ دانیمارك ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ نامرۆڤانه‌ی كرد كه‌ به‌رامبه‌ر كوردانی یه‌زیدی كرا..

PUKmedia ڕاگه‌یاندی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌ دانیمارك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket