riklam

كتێبی ژووری رووداوەكان لە نووسینی جۆن بۆڵتن كرا بە كوردی

تاراوگە‌‌ 10:54 PM - 2020-07-19
.

.

كتێبی ژووری رووداوەكان لە نووسینی جۆن بۆڵتن، لە لایەن دارەوان حاجی حامید لێپرسراوی ناوەندیی فەرەنسا و سەرۆكی دامەزراوەی سەنتەری فەرەنسی كوردیی بۆگەشە پێدانی پەروەردە، كرا بە كوردی.

دارەوان حاجی حامید لێپرسراوی ناوەندیی فەرەنسا و سەرۆكی دامەزراوەی سەنتەری فەرەنسی كوردی بۆگەشە پێدانی پەروەردە و كلتور بە PUKmedia   ی راگەیاند، كتێبی ژووری رووداوەكان لە نووسینی جۆن بۆڵتن مان كرد بە كوردی لەم هەفتەیەدا خوێنەران دەتوان بەدەستی بهێنن.

ئامانجی كتێبەكەشی رونكردەوەو وتی:  ئەركی ئەم وەرگێڕانەم وەك ئەمانەتێكی مێژوویی و ئەخلاقی گرتە ئەستۆ، كە هەڵوێست و سیمای راستەقینەی دەوڵەتان ئاشكرا دەكات، كە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیاندا ئامادەن پشت لە كورد و كوردستان و گەلانی چەوساوە بكەن.

وتیشی: بێگومان وەرگێڕانی ئەم كتێبە بە مەبەستی دژایەتی وڵاتێك، یان بەرژەوەندی لایەنێك، یاخود كەسایەتییەك ئەنجام نەدراوە، بەڵكو لەبەر ئەوەی جۆن بۆڵتن لە كتێبەكەیدا باسی كوردیشی كردووە، زۆرێك لە سیاسییەكان و رۆشنبیرانی كوردستان خواستێكی زۆری  هەیە بۆخوێندنەوە و زانینی ناوەرۆكەكەی، بۆیە لە روانگەی خزمەتكردن بە كوردانی هەرچوار پارچەی كوردستان و شەیدایانی خوێنەرانی كتێب، ئەم كتێبەمان وەرگێڕا.

دارەوان وتیشی: دوای رەزامەندی نووسەر كتێبەكە واتە جۆن بۆڵتن و وەرگرتنی ژمارەی سپاردن بۆ وەرگێرانی كتێبەكە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 28-6-2020، تەمەنی وەرگێڕانی ئەم بەرهەمە، تەنها بیست ڕۆژ بوو، ئاماژەی بەوەشكرد بێگومان ئەگەر كتێبێكی لەم جۆرە وەربگێڕیت و هاوكاری نەكرێیت لە وەرگێڕاندا، ئەوا پێویستی بە زیاتر لە شەش مانگ دەبێت.

وتیشی: بە سوپاسەوە بە هاوكاری تیمەكەمان لە دامەزراوەی سەنتەری فەرەنسی كوردی بۆ گەشەپێدانی پەروەردە و كلتور لە لایەك و هاوڕێیانم لەلایەكی تر، بە تایبەتی هەریەك لە دكتۆر شرام ميگفی هەورامی بەڕێوەبەری پەیمانگای فێربوون، قەڵا كەریم محەمەد، ئاردین شاهۆ حەسن، كۆژیر ئەكرەم عارف وەرگێڕانی ئەم كتێبە خێراتر كراو بە چاپ گەیەنرا.

لە كۆتای قسەكانیشی دا دارەوان وتی: كتێبەكە بەهایەكی تایبەتی ئەبێت، لە ڕووی وەرگێڕانەوە بۆ زمانی كوردی، و بە تایبەتی بۆ ئەو خوێنەرانەی كە ناتوانن لە ڕێگەی زمانی یەكەمی كتێبەكەوە لەمەبەستەكانی بگەن ، دارەوان كتێبەكەشی پێشكەش كردوە بە هەموو شەهیدانی كوردستان ، كە مۆمی سەرفرازیی دواڕۆژیان بە خوێنی خۆیان داگیرساند.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket