riklam

دانیمارك.. دژی له‌شكركێشی توركیا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو

تاراوگە‌‌ 08:55 PM - 2020-06-27
.

.

له‌درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ھه‌نده‌ران دژی له‌شكركێشیه‌ دڕندانه‌كه‌ی ڕژێمی توركیای فاشیست بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و ئـازادكرنی زیندانیان، ئـه‌مڕۆ 27-6-2020، ڕه‌وه‌ندی كوردی به‌ھه‌ماھه‌نگی كۆمیته‌كانی یه‌په‌گه‌ و نوێنه‌رایه‌تی HDP له‌دانیمارك وه‌ چه‌ندین حیزب و لایه‌نی كوردستانی و دانیماركی و چه‌ندین ڕێكخراوی حكومی و مه‌ده‌نی خۆپیشاندانێكیان له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی دادگای گه‌وره‌ی كۆبنھاگن ڕێكخست و له‌گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ، چه‌ندین چالاكی تیادا ئـه‌نجام درا  كه‌تیایدا ووتاری ناڕه‌زایی دژی ده‌سه‌ڵاتی خوێناوی تورك و له‌شكركێشیه‌كانی  وه‌ چه‌ندین درووشم ووترانه‌وه‌ و داوا له‌ ده‌زگاحكومی و به‌رپرسیاره‌كانی ووڵاتی دانیمارك و كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی كرا به‌ده‌م ھاوارو داواكاریه‌كانی كورد به‌گشتی و كوردانی باكوری كوردستانه‌وه‌ به‌تایبه‌تی بێن و سنورێك بۆ له‌شكركێشی و بۆردومنه‌كانی سه‌رباشوور دابنێنن و  توركیاو سیاسه‌تی ئـه‌ردۆگان شه‌رمه‌زار بكه‌ن، به‌ومه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ووتار خوێندرانه‌وه‌ و (عایشه‌ عه‌جه‌ر) ئـه‌ندامیHDP له‌په‌رله‌مانی توركیا له‌ڕێی سكایپه‌وه‌ ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، جێی ئـاماژه‌یه‌ كوردستانیانی ھه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان و  سه‌رجه‌م حزب و له‌یه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌شداربوون.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket