riklam

ژنە هونەرمەندێكی كورد خەڵاتێكی جیهانی بەدەست دەهێنێت

تاراوگە‌‌ 05:14 PM - 2020-06-24
.

.

دكتۆر ئەناهیتا قبائیان هونەرمەندی دیاری شایر كرماشان لەلایەن فەڕەنساوە خەڵاتی دلاوەری 2020 وەردەگرێت.

محەمەدی نەعمەتی چالاكوانی مەدەنی، لەفەڕەنساوە بۆ PUKmedia  ووتی: لەلایەن ئەنجومەنی خەڵاتی " دلاوەری 2020" ەوە  بۆ ئەمساڵ  دكتۆر ئەناهیتا قبائیان  هونەرمەندی بەرجەستەی ئێران وەك یەكێك لەبراوەكان بانگێهشت كراوە.

وتیشی:  دكتۆرە ئەناهیتا كچی ئەحمەدی قبائیانە، كە یەكێك بووە لە كەسە دیارو خێرخوازەكانی كرماشان و چەند خوێندنگایەكی بۆ گەشەپێدانی زانست و هوشیاری خوێندەوە دروست كردبوو.

رونیشكردەوە: دكتۆرە ئەناهیتا بەڕێوبەری گالەری رێگەوی ئەورویشم و بەهۆی چالاكیەكانی لەبواری وێنەگرتنی هونەری و گواستنەوەی بۆ ناو فەرهەنگەكانی تری جیهان بووەتە خاوەن ئەو خەڵاتە بەناوبانگە.

باسی لەوەشكرد:  پێشتر هونەرمەند شەهرامی نازری وەك یەكەم كورد ئەو خەڵاتەی بەدەست هێنابوو، لەئێستادا دكتۆرە ئەناهیتا دووەمین كوردە دەبێتە براوەی ئەو خەڵاتە بەناوبانگە.

دكتۆرە ئەناهیتا خاوەن دكتۆرایە لەبواری مێژوو و  بڕوانامەی لەزانستی كۆمپیوتەرو هەروەها لەبواری زانستی كۆمەڵایەتی لەفەرەنسا كاردەكات.

 

PUKmedia سامان یاروەیس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket