riklam

كه‌نه‌دا.. خۆپیشاندان دژی هێرشه‌كانی سوپای توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

تاراوگە‌‌ 12:11 PM - 2020-06-21
.

.

له‌میانه‌ی بارودۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كورۆنا و له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌كانی كوردانی كه‌نه‌دا بۆده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و شه‌رمه‌زاركردنی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی حكومه‌تی توركیا و هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری كوردستان ، ئێواره‌ی رۆژی 20/6/2020 به‌سه‌رپه‌رشتی كوردیش كۆمینێتی سه‌نته‌ر به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كوردستانیان و ڕێكخراوه‌ كانی ماڵی كورد و بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی ئه‌نتیفا و سازمانی كوردستان حزب كۆمه‌نیستی ئێران، خۆپیشاندان و ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی ئونتاریۆ له‌ كوێنس پارك به‌ره‌و باره‌گای كونسوولگه‌ری توركیا له‌ شاری توڕونتۆ به‌ڕێوه‌چوو .

له‌و ڕێپێوانه‌دا خۆپیشانده‌ران به‌درێژایی شه‌قامه‌كانی یانگ و كوین ستریت و وێڵزلی به‌هه‌ڵگری ئاڵا و درووشمی جۆراوجۆر سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ئه‌ردوغان و هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و كوشتنی هاوڵاتیانی سڤیلی كورد ڕسوا و شه‌رمه‌زار كرد. هه‌ر له‌میانه‌ی ڕێپێوانه‌كه‌دا كوردیش كۆمینێتی سه‌نته‌ر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ زمانی ئینگلیزی به‌سه‌ر ڕێبوارانی شه‌قامه‌كاندا بڵاوده‌كرایه‌وه‌ ، تیاییدا ده‌ستدرێژی سیاسه‌تی حكومه‌تی توركیا دژ به‌ گه‌لی كورد و بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی كوردستان ڕسوا و شه‌رمه‌زاركرد ، هاوكات داواشیان له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا و ڕای گشتی نێوده‌وڵه‌تی كرد پشتیوانی له‌ خه‌لكی بێدیفاعی گه‌لی كورد به‌گشتی بكه‌ن و سنوورێك بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی حكومه‌تی توركیا و بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان دابنرێت .

پاشان له‌ گردبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م كونسوڵگه‌ری توركیا له‌ تورونتۆ كوردستانیان به‌ درووشمه‌كانیان بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هێزی ئاسمانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری كوردستان و كوشتنی هاوڵاتیانی سڤیلی خه‌ڵكی كوردستان ئیدانه‌ و مه‌حكوومكرد، هاوكات پشتیوانی خۆشیان بۆ هێزه‌كانی گه‌ریلا و یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ دووپاتكرده‌وه‌، هه‌ر له‌میانه‌ی گردبوونه‌وه‌كه‌دا له‌ وته‌یه‌كدا كوردیش كۆمینێتی سه‌نته‌ر سوپاسی له‌یه‌ن و ڕێكخراوه‌كان و به‌شداربووانی خۆپیشانداكه‌ كرد، دواتر خۆپیشانده‌ران به‌جۆش و خرۆشێكی گه‌رمه‌وه‌ به‌ سروودی نه‌ته‌وه‌یی كۆتاییان به‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ هێنا .

جێی ئاماژه‌یه‌ دووه‌م جاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا  كوردستانیان خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن و سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی ئه‌ردۆگان و هێرشی سوپای توركیا ڕسواو شه‌رمه‌زاركرد .

PUKmedia عوسمان عه‌لی - تورونتۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket