riklam

دانیمارك..خولی گەشەپێدانی هوشیاری بەڕێوەدەچێت

ی.ن.ک‌‌ 06:17 PM - 2020-06-19
.

.

لە درێژەی كاروچالاكیەكانی ناوەندی یەكێتی لە دانیمارك بەشی راگەیاندن و روناكبیری ناوەندی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە دانیمارك لەڕێگای ڤیدیۆ سكایپەوەو لەژێر سەرپەرشتی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوەو ئەكادیمیای پێگەیاندنی كادیراندا خولی گەشەپێدانی هوشیاری بۆ ئەندامان و كادیرانی سنوری ناوەندی دانیمارك بەردەوامی هەیە.

بۆ ئەو مەبەستە ئێوارەی رۆژی 19ی ئەم مانگە،  سیمینارێكی لەژێر ناونیشانی ( پانۆرامای پێگەی یەكێتی لە ئامێزی وێستگە گرنگەكانی مێژوودا) بۆ پێشڕەو ئیسماعیل كادیری پێشكەوتوو و پێشمەرگەی دێرینی یەكێتی ناسراو بە مامۆستا پێشڕەو سازكرد.

 سەرەتا لەلایەن وشیار جەلال دەربەندی ناوەندی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە دانیمارك بەخێرھاتنی ئامادەبوان كراو سوپاسی مامۆستا پێشڕەوی كرد بۆ ئامادەبوون و رەخساندنی دەرفەتێكی وا.

پاشان بەساتێك بێدەنگی بۆ گیانی پاكی رابەری گەورەی گەلەكەمان سەرۆك مام جلال و تەواوی شەھیدانی كوردستان سیمینارەكە دەستیپێكرد كەتیایدا باسی سەرجەم قۆناغەكانی یەكێتی و رۆڵی كاریگەری و پێگەی كرا لە كوردستان و ناوچەكە لەزۆربەی ڕووەكانەوە وە ھەمیشە خاوەنی بڕیاری گونجاو بووە لە سەرجەم وێستگەكاندا.

پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ بەشداربووان كرایەوە وە پرسیارو تێبینی یەكانیان خرایە ڕوو  وە لەلایەن مامۆستا پێشڕەوەوە وەڵام درایەوەو سیمینارە بەسەركەوتوویی كۆتایی هات.

PUKmedia راگەیاندنی ناوەندی دانیمارك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket