riklam

دانیمارک... خولی گەشەپێدانی ھوشیاری بەڕێوەدەچێت

ی.ن.ک‌‌ 04:04 PM - 2020-06-17
.

.

بەشی ڕاگه‌یاندن و ڕوناكبیری ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ دانیمارك له‌ ڕێگای ڤیدیۆ سكایپه‌وه‌ و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و ئه‌كادیمیای پێگه‌یاندنی كادیراندا  خولی گەشەپێدانی ھوشیاری بۆ ئەندامان و کادیرانی سنوری ناوەندی دانیمارک بەردەوامی ھەیە ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئێواره‌ی ڕۆژی سێشەم  ١٦ ⁄ ٦ ⁄ ٢٠٢٠  سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی ( دانوساندن لە پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکاندا ) بۆ خاتوو دکتۆر ( نیکولا ئەشرەف نامیق شاڵی ) مامۆستای زانکۆ و توێژەر لەسەر گۆڕە بەکۆمەڵەکان و سەرۆکی سەنتەری جیندەر ناسی لە زانکۆی چەرموو لەچەمچەماڵ و کادیر لە بۆردی ئەکادیمیای پێگەیاندنی کادیرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ) سازکرد.

سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن وشیار جلال ده‌ربه‌ندی لێپرسراوی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ دانیمارک بەخێرھاتنی ئامادەبوان کراو سوپاسی خاتوو دکتۆر ( نیکولا ) کرا بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە و بەساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی ڕابەری گەورەی گەلەکەمان سەرۆک مام جلال و تەواوی شەھیدانی کوردستان سیمینارەکە دەستی پێکرد کەتیایدا باسی ھونەری دانوساندن و شێوازەکانی وە ڕۆڵی کارەکتەرەکانی  وە ئەجنداکان و بابەتەکانی ناو دانوساندنەکەی کرد وە ھۆکاری سەر کەوتن و شکستی دانوساندنی بۆ کادیران باس کرد وە باسی ڕۆڵی ئەندامان و کادیرانی کرد لە دەرەوە بۆ بەشداربوونیان لەم جۆرە دانوساندنە کە دەتوانن سەرکەوتنی گەورە بەدەست بھێنن بەتایبەتی لە دروست کردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسیەکاندا لە ووڵاتانی دەرەوەدا.  

پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ بەشداربووان کرایەوە وە پرسیار و تێبینی یەکانیان خرایە ڕوو  وە لەلایەن خاتوو دکتۆر ( نیکولا شاڵی ) یەوە بە ووردی وەڵام درایەوە و سیمینارە بە سەرکەوتوویی کۆتایی ھات.

 

PUKmedia ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارک

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket