riklam

ناوەندی فەرەنسا و وەزیری رۆشنبیری هەرێم بەسكایب كۆدەبنەوە

ی.ن.ک‌‌ 01:22 PM - 2020-06-17
.

.

رۆژی دوو شەممە 15 ی حوزەیران، لە رێگای ڤیدیوسكایپەوە حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و وەرزش و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگێشتی ناوەندی فەرەنسای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سیمینارێكی لە ژێر ناونیشانی چۆن گەشە بە وەزارەتی رۆشنبیری و وەرزش و لاوان بدەین و چۆن سوود لە ئەزموونی ئەوروپا و فەرەنسا وەربگرین پێشكەش بە ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامان و كادران و ئەنجومەنی ناوەندی فەرەنسا كرد.

سەرەتا دارەوان حاجی حامید بەرپرسی ناوەندی فەرەنسا ، وێرای ناساندن و پێشكەش كردنی ئەندامانی ناوەند و كارگێران وكادرانی ناوەند كرد ، بەگەرمی بەخێرهاتنی بەرێز جەنابی وەزیری كرد بۆ ئامادەبوون و رەخساندنی ئەو دەرفەتە بۆ هەڤاڵانی ناوەندی فەرەنسای یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ئامانجی ئەم سیمینارەشی بۆ ئامادەبوان ڕونكردوە وتی وەك ناوەندی فەرەنسا دەمان ئەوێت هاوكاری تیمی یەكێتی بین لە حكومەت.

سەرەتا بە ساتێك بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدان و سەرۆك مام جلال سیمینارەكە دەستی پێكرد و دواتر وەزیری رۆشنبیری سەرەتا پانۆرامۆیەكی كارو چالاكییەكانی وەزارەتەكەی باس كرد كە ماوەیەكی كەمە بەرێوەی دەبات، ئاماژەی بەوەكرد پێشتر وەزارەتی ڕۆشنبیری دوو وەزارەت بوە كە پێك هاتووە لە وەزارەتی وەرزش و لاوان و وەزارەتی ڕۆشنبیری وهونەر ئاماژەی بەوەكرد كە هەردوو وەزارەتەكە لە 129 بەڕێوبەرایەتی پێك هاتبوو دواتر ئەم بەڕێوبەرایەتیانە كەم كرانەوە بۆ٢٨ بەڕێوبەرایەتی، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان یەك گرتنەوەی هەردوو وەزارەتەكەی بۆ یەك وەزارەت بە كارێكی زۆر باش وەسفكرد.

دواتر باسی لە گرنگی لە بەڕێوبەرایەتیەكان كرد، ئاماژەی بەوەكرد لە ڕابردوودا لە كابینە یەك لەدوای یەكەكاندا هەڵەی زۆر هەبوە هەندێك پرۆژە هەیە كە ئێستا ئێمە دەمان ئەوێت جێبەجی بكەین ، دەكرا لە ڕابردوودا جێبەجێ بكرێت ، وتیشی من ناچمەوە سەر ڕابردوو باس لە كاری ئێستاو پلانی داهاتوودەكەم.

دواتر تیشكی خستە سەر چۆنیەتی كاركردنی بەرێوەبەرایەتیەكانی ناو وەزارەت و چۆنیەتی بەرێوەچونی كاروچالاكیەكانیان لە چوارچێوەی نەخشەو پلانی وەزارەتی رۆشنبیریدا بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو خستە ڕوو، باسی لەوەكرد كە ئێمە پلانێكی تۆكمەمان دانابوو لەم ڕووە پلانی وەزارەتەكەمان پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیران كردوو دواتر پلانەكە جێبەجی كرا ، بەڵام لەدوای دوومانگ كاركردنمان ئەم قەیرانە دروست بوو، نەتوانرا زۆربەی پرۆژەكانی وەزارەتەكەمان بڕۆنە بواری جێبەجێكردنەوە

بۆ ماوەی نزیكەی سەعاتێك وەزیری ڕۆشنبیری لەسەر تەوەرەكانی باسەكەی قسەی كردو و تییدا چەند پرسیارێكی وروژاند و ووتی: ئەگەر لە ڕابردوودا هەندێك پرۆژە جێ بەجێ نەكرابێت ، كەدەبوو جێبەجێ بكرایە ئێستا ئێمە چۆن بتوانین، زۆربەی كتێبخانەكان بە ئەلكترۆنی بكەین و سود لە ئەزمونی فەرەنسا وەربگرین ؟ چۆن بتوانین لە هەرێمی كوردستان ئینسكلۆپیدیا كورد وكوردستان جێبەجێ بكەین كە تا ئێستا ئەمە وەك هەرێمی كوردستان. ئینسكلۆپیدیا مان نیە و دەمان ئەوێت لەڕێگەی پرۆژەوە ئەمە بۆ هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكەین، وە ئێمە چۆن بتوانین پرۆژەی بە چاپ گەیاندنی كتێبەكانی كورد وكوردستان وەربگێرینە سەر زمانەكان وڵاتانی جیهان.

چۆن دەتوانین خزمەت بە وەرزش و لاوان بكەین و گەشە بە كەرتی وەرزش بدەین ، لەبەرئەوەی هەموان دەزانین ئێستا زۆربەی وڵاتان لەڕێگەی وەرزشەوە دەتوان كلتوری خۆیان بناسێن ، هەروەها چۆن بتوانین سود لە سیستەمی بەئەلكترۆنی كردنی ببین ئەگەر هاولاتیان سكالایان هەبوو لەسەر بەرنامە تەلەفیزۆنیەكان ، بە ئاسان ترین ڕێگە سكالاكانیان بگاتە وەزارەت ، لەبەرئەوەی وەزارەتی رۆشنبیری وەزارەتی هەموو تاكێكی كوردە لە كوردستان بەبێ جیاوازی و دەرگای وەزارەتەكەی كراوەیە بۆ هەموو پێشنیارێك و پرۆژەیەك كە خزمەتی فەرهەنگوو كلتوری كوردی و لاوان بكات بەپێی توانا دەكرێت كاری بۆ بكرێت.

حەمەی حەمە سەعید لە تەوەرێكی تری قسەكانیا ئاماژەی بەوەكرد كە ئەبێت هەوڵ بدرێت سوود لە ئەزمونی ووڵاتانی ئەوروپا بەگشتی و بەتایبەتی فەرەنسا كە كانگای رۆشنبیری ئەورووپایە وەربگریرێت و بە هەووڵ و توانای كوردستانیانی دانیشتوی فەرەنسا هەوڵبدرێت پردێكی رۆشنبیری دروست بكرێت بۆ ئەوەی كوردیش كەلتوور وفەرهەنگی خۆی بناسێنێت.

وتیشی: ئەمەش بە دروستكردنی لۆبی رۆشنبیری و هونەری لەو ووڵاتە كە خەباتێكی كاریگەرە بۆ ناساندنی شوناسنامەی هەر میلەتێك ، لەلایەكی ترەوە گرنگی دا بە رۆڵی لاوان و هەوڵدان بۆ بەشداری كردنیان لە بواری وەرزش و هونەر و كلتوردا لەم رووە وە ئاماژەی كرد بە كاركردنی وە زارەتی رۆشنبیری كوردستان لەگەڵ چەند رێكخراوێكی بیانی بەگشتی و بەتایبەتی رێكخراوەكانی فەرەنسی لە كوردستان و بەردەوام بون بۆ گەشەكردنی چالاكی هونەری و كلتوری و وەرزش و لاوان كە ئەكەوێتە چوارچێوەی كاری وەزارەتەكەی ، ئەمانەش لە رێگای كردنەوەی پێشانگاو كۆریی هونەری و فەرهەنگی و فیستیڤاڵی گۆرانی و موزیك و وەرزش لە هەموو لایەنەكانی ، ئاماژەی بەوەكرد كە بە هۆی ڤایروسی كۆرۆناوە چالاكیەكان وەستاوە ئەویش بە پەیرەویكردنی رێنماییەكانی رێكخراوی جیهانی ڕێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی و سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم. بۆ خۆپارستن لەم ڤایروسە ، وێرای هیوای ساخ و سەلامەتی بۆ ئامادەبوان و هیوای خواست كە ئەم كە ترسی ڤایروسە بەتەواوەتی كۆتایی بێت ، بۆ ئەوەی چالاكییەكان لە هەرێم بكەوێتەوە كاركردن و شێوەی ئاسایی خۆیی وەربگرێتەوە

پاشان دەرگای دیالۆگ و پێشنیار و پرسیار بە رووی بەشداربواندا كرایەوە و هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەند و بەشداربوان، كارگێران و بەرپرسی رێكخراوەكان راوبوچون و پرسیار و پێشنیاری خۆیان خستە ڕوو ، تێیدا باس لەوەكرا كە دەكرێت لە رێگای رێكخراوە دیموكراتیەكان و ڕیخراوە و دامەزراوەكانەوە هەوڵی چالاكی كردن بدرێت تا لەو روەوە بتوانرێت كلتوری گەلەكەمان بە فەرەنسیەكان بناسرێت و بتوانرێت ئاڵوگۆری فەرهەنگی و رۆشنبیری بكرێت ، بۆ نمونە بەشداری كردن لە پێشانگای كتێب و خۆ بۆ ئامادەكردنی و نمایشكردنی كتێبی زۆری وەرگێراو بۆ زمانی فەرەنسی سەبارەت بە مێژووی گەلی كورد و خەباتی رەوای و سەبارەت بە فەرهەنگ و كلتوری كوردی گرنگیەكی زۆری هەیە.

سیمینارەكە ماوەی نزیكەی 2 سەعات و نیوی كێشا و بە شێوەیەكی تێروتەسەل ، لە شێوەی دیالۆگ و پرسیار و وەڵامدا بە رێز حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانی دایەوە.

PUKmedia راگەیاندنی ناوەندی فەرەنسا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket