riklam

خولی گەشەپێدانی ھوشیاری بەڕێوەدەچێت

ی.ن.ک‌‌ 07:01 PM - 2020-06-15
.

.

بەشی ڕاگه‌یاندن و ڕوناكبیری ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ دانیمارك له‌ ڕێگای ڤیدیۆ سكایپه‌وه‌ و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و ئه‌كادیمیای پێگه‌یاندنی كادیراندا به‌رده‌وامی ده‌دات له‌به‌ڕێوه‌چوونی خولی گەشەپێدانی ھوشیاری بۆ ئەندامان و کادیران ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئێواره‌ی ڕۆژی یەکشەم  ١٤ ⁄ ٦ ⁄ ٢٠٢٠  له‌لایه‌ن بەڕێز مامۆستا ( عەدنان بەرزنجی ) دەرچووی کۆلێژی پەروەردە لە ووڵاتی دانیمارک باسێکی لە ژێر ناونیشانی ( کەسایەتی تەندروست لەڕێگەی زمان و رەفتارەوه. ووشەی نەشیاو و کاریگەریەکانی لەسەر منی کەسایەتی. جیاکردنەوەی کەسێتی، تایبەتمەندی و زانستی لەکارکردندا ، پریڤات، پەرسۆنلی وه پرۆفیشۆناڵی) پێش کەش بە بەشداربووانی خولەکە کرد.

 سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن وشیار جلال ده‌ربه‌ندی سەرپەرشتیاری ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ دانیمارك ده‌ست خۆشی له‌ ھه‌ڤاڵانی به‌شداربووانی ئەم خولە کرد وە سوپاسی مامۆستا( عەدنان بەرزنجی )ی کرد بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ کە لەڕێگەی ئەم بابەتەوە بتوانین ھەڤاڵانمان سوود مەندبن و بتوانن لە کاری ڕێکخراوەیدا سەرکەوتووبن.

ھەر لەدرێژەی ئەم بابەتدا (عەدنان بەرنجی ) زۆر بەووردی باسی تەواوی بڕگەکانی ناو ئەو بابەتەی کرد و کەبووە جێگای ڕەزامەندی بەشداربووان.
دواتر له‌لایه‌ن به‌شداربووانی خولەکەوە چه‌ندین پرسیار و ڕاو بۆچوون ئاراستە كرا، و لایه‌ن مامۆستا (عەدنان بەرزنجی)ەوە  به‌ووردی وه‌ڵام درایه‌وه‌ و وە سیمیناره‌كه‌ بەسەرکەوتوویی کۆتایی ھات.

PUKmedia ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارک

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket