riklam

سەعدی پیرە پێشوازی لە نوێنەری ناوەندی فینلاند دەکات

ی.ن.ک‌‌ 06:48 PM - 2020-06-11
.

.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٦/١١ لە شاری سلێمانی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێشوازی لە مەزن بابان نوێنەری ناوەندی فینلاندا کرد.

لەو دیدارەدا کە هەریەک لە هەرێم حاجی محمد و زانا لە مەکتەبی پەیوەندیەکان ئامادەی بوون، سەعدی ئەحمەد پیرە بەگەرمی بەخێرهاتنی کرد و باسێکی لەسەر سەرکەوتنی کۆنگرەی چواری یەکێتی و پەسندکردنی پەیڕەوی ناوخۆ و و ئەو گۆڕانکاریانە کرد کە لە ئەنجامی سەرکەوتنی کۆنگرە هاتنە ئاراوە، هەروەها باسێکی لەسەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عیراق کرد.

پاشان جەختی کردەوە لەسەر ئەنجامدانی زیاتری ئەو چالاکیانە کە سود و پەرژەوەندی هەبێت بۆ یەکێتی و رەوەندی کوردی دانیشتووی ووڵاتی فینلاند.

لای خۆیەوە مەزن بابان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پێشوازیە و سڵاوی هەڤاڵانی فینلاندای پێگەیاند و باسێکی لەسەر کار و  چالاکیەکان کرد کە لەماوەی پێشوو بەڕێوە چووبوون و باسی چەند وێستگەیەکی گرنگی کرد کە بۆتە مایەی گەشەکردنی زیاتری یەکێتی بەتایبەتی و کوردانی فینلاند بەگشتی لەبەشداری کردنی هەڤاڵان لە کۆمەڵە و رێکخراوەکان و بەرەوپێش بردنی دۆزی کورد لە ووڵاتی فینلاند.

هەروەها ئاواتی خواست دوای ئاسایی بوونەوەی ئەو بارودۆخەی کە ڤایرۆسی ( کۆڕۆنا ) خولقاندوویەتی سەعدی ئەحمەد پیرە  بتوانێ ناوەندی فینلاند بەسەربکاتەوە و لەنزیکەوە ئاگای لە کاروچالاکیەکان بێت.

PUKmedia تایبەت

546.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket