riklam

دانیمارك.. خولی گه‌شه‌پێدانی ھۆشیاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ی.ن.ک‌‌ 08:44 PM - 2020-06-10
.

.

به‌شی ڕاگه‌یاندن و ڕووناكبیری ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ دانیمارك له‌ ڕێگای ڤیدیۆ سكایپه‌وه‌ و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌كادیمیای پێگه‌یاندنی كادیراندا به‌رده‌وامی ده‌دات له‌به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه‌ ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌مه‌ ٩ ⁄ ٦ ⁄ ٢٠٢٠ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی كه‌ركوك چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای كه‌ركوك و په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌واوی ھێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی ناو كه‌ركوك و په‌یوه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ند له‌گه‌ڵ ته‌واوی دامو ده‌زگاكانی ناو كه‌ركوك و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئیداره‌ی كه‌ركوك ، ئه‌مانه‌و چه‌ندین بابه‌تی تری گرنگ وابه‌سته‌ به‌شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن محه‌مه‌د عوسمانه‌وه‌ بۆ به‌شداربووانی خوله‌كه‌ باس كرا .

 سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن وشیار جلال ده‌ربه‌ندی لێپرسراوی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ دانیمارك ده‌ست خۆشی له‌ ھه‌ڤاڵانی به‌شداربووی ئه‌م خوله‌ و محه‌مه‌د عوسمان  كرا بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ كه‌ ھه‌ڤاڵان بتوانن له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ھه‌ندێ له‌كێشه‌كانی كه‌ركوك بن.

دیاره‌ كه‌ركوك و یه‌كێتی دوانه‌یه‌كی لێك دانه‌بڕوان بۆیه‌ زۆر به‌گرنگ زانرا كه‌ئه‌ندامان و كادیران ئاگاداری ھه‌ندێ بارودۆخی ئێستای كه‌ركوك بن .

دواتر له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه‌ به‌چه‌ندین پرسیار و ڕاو بۆچوون به‌شداری كارای بابه‌ته‌كه‌ كرا، و لایه‌ن محه‌مه‌د عوسمان  به‌وردی وه‌ڵام درایه‌وه‌ و كۆتایی به‌ سیمیناره‌كه‌ ھات .

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی دانیمارك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket