riklam

ناوەندی فەرەنسا لەڕێی سكایپەوە سیمینارێك بۆ سەعدیی ئەحمەد پیرە ڕێكخست

ی.ن.ک‌‌ 11:55 PM - 2020-06-07
.

.

رۆژی یەك شەمە رێكەوتی 7 ی حوزەیران لە رێگای ڤیدیۆ سكایپەوە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ، ناوەندی فەرەنسای یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستان  سیمینارێكی بۆ سەعدیی ئەحمەد پیرە ڕێكخست لە ژێر ناونیشانی ، "یەكێتیی لە دوای كۆنگرە و ئەو گۆڕان كاریانەی لە دوای كۆنگرە هاتونەتە ئاراوە ، ئایا توانیویەتی گۆڕان كاری و گەشە بدات بە ڕێكخستنەكان و فراوان كردنی پەیوەندیەكانی یەكێتی لە ئەوروپا و فەرەنسا ؟ا".

  دارەوان حاجی حامید لێپرسراوی ناوەندی فەرەنسا یەك بەیەكی بەشداربووانی ناساند و بە ناوی ئەنجومەنی ناوەند و كادرانی یەكێتییەوە لەفەرەنسا بە گەرمی بەخێرهاتنی لێپرسراوی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوەی كرد.  

 لەلای خۆشیەوە   سەعدیی ئەحمەد پیرە سوپاسی هەموو ئەو پۆلە كادرانەی كرد كە بەشدارییان كردوە لە سیمینارەكەو وخۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە زیاتر لە  156 ئەندامی یەكێتیی بەشداری سیمینارێكی لەم جۆرەیان كردوە.  

بۆ ماوەی نزیكەی كاتژمێرێك  سەعدیی لەسەر تەوەرەكانی باسەكەی قسەی كردو و تێیدا پرسیارێكی وروژاندو ووتی" بەستی كۆنگرە چ كاریگەرێكی هەیە ؟ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرەو كوێ دەڕوات ؟ .

وتیشی:" ئێمە لە ڕووی فراوان كردنی پەیوەندیەكان ، لەجەزیرەێكی جیاواز ناژین و لەسەر لوتكەی عەفرین ناژین ، ئێمە لە سنورێكداین چوار نەتەوەی گەورەی هەیە عەرەب و فارس و تورك ، كوردە ، بەڵام ئەوەی بێ بەش كراوە و مافی خوراوە  مافی پێشێل كراوە لەلایەن دەوڵەتانەوە كوردە ، دواتر ئاماژەی بە شۆرشە یەك لەدوای یەكەكانی كرد لە شێخ مەحمودەوە تا ئەمڕۆ".

باسیشی لەوە كرد:" كە كورد هەندێك كات سودی لەو شۆرشانە زۆر باش بینیوە بەڵام كاتێك هاتوەتە سەر ڕێكەوتن زەرەرمەند بووە ، زەرمەندبونی كوردیش لە ڕێكەوتنەكان وای كردوە هەندێك كات كورد بێتەوە خاڵی سەرەتا ، بەداخەوە دەوڵەتەكانی ئقلیمی و زلهێزەكان لەسەر مەسەلەی داهاتوو چەندین بابەتەی تر كاریگەری خراپیان كردوەتە سەر كورد.

هەر لە درێژەی سیمینارەكەیدا‌   سەعدیی بە ووردی تیشكی خستە سەر پەیمانی سیفەر و پەیمانی لۆزان ، ئاماژەی بەوەكرد لای هەندێك لە دەوڵەتان پەیمانی لۆزان زۆر موقەدەسە ، بەڵام ئەی بۆ پەیمانی سیفەر موقەدەس نەبێت ، دواتر ئاماژەی بەنامەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كرد كە پێش ڕیفراندۆم بۆ سەركردایەتی كوردیی نارد ، دەكرا سودیی زۆر باشی لێ ببین ، وتیشی ئەگەر نامەكەی ترەلسن سوودمان لێ ببینیایە ئەوا ئێمە دەچوینە قۆناخێكی ترەوە ، لەو بڕوایەدام ئەگەر ئەو نامەیە قبوڵ بكرایە زۆر بە تووندی بەرەنگاری لۆزان دەبوویەوە.

 

هەروەها لە تەوەرەێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوەدا:" ئێمە كاتێك باسی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی كوردستان دەكەین دوور لە سیاسەت ئەو باسە دەكەینەوە، باسیشی لە قۆناغەكانی پەیوەندیەكانی كورد و ئەو فاكتەرانەی كە بونەتە هۆی دروستبوونی ئەو پێگەیەی كە كورد ئێستا هەیەتی لە نێو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هاوكات ئاماژەی دا بەو بەرژەوەندیانەی كە بەدرێژایی خەباتی گەلی كورد و قۆناغەكان بوون بە كۆمەڵە بەرژەوەندییەكی یەكانگیر لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەروەها چۆن پشتیوانییەكانی دنیای دەرەوە گۆڕانكاری دروست كردوە. 

 

دواتر باسی گرنگی كۆنگرەی یەكێتی كرد:"   هەرچەندە ئاستەنگەكان زۆربوون ١٠ ساڵ بوو كۆنگرە نەكرابوو ، بەڵام بە هەوڵی ئەو دوو برادەرەی بوونە هاوسەرۆك و لەگەڵ بەشێك لەو سەركردایەتیە و گروپی بەرەو كۆنگرە ، كە ئێستا گروپێ نوێ بونەوەیە كۆنگرە بەسترا ، وتیشی ئەم كۆنگرەیە دوو شاكاری گرنگی هەبوو یەكەمیان ئەو برادەرانەی تێ كۆشەری دێرینەكان لە مەكتەبی سیاسی بوون، دامەزراوەێكیان بۆ دانرا بە ناوی ئەنجومەنی باڵا بەرژەوەندیەكانی یەكێتی.

 

شاكاری دووەم ئەوەیە ئەم كۆنگرە بۆ سێ جیل بوو كە 10 ساڵ بوو كۆنگرە نە بەسترابوو ئەوە بوو 121 هەڤاڵ بە هەڵبژاردن هاتنە پێشەوە و بوونە سەركردایەتیی ، وە لە ناو سەركردایەتیشدا  90  لە سەدیان گەنجنوو لەسەرجەم پارێزگا و قەزا و ناحیەكان سەركردایەتی هەیە ، وتیشی بەرنامەی ئەم كۆنگرە فراوان كردنی پیوەندیەكان و گەشە سەندنیەتی لە دەرەوە بۆ ئەم مەبەستە چوار بۆرد دانراوە ، دەبێت هەموو لاێك مان هاوكاریان بین بۆ ئەوەی پیوەندیەكان بگەێنینە لوتكە.

 

لە بەشیكی تری قسەكانیدا لێپرسراوی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوە باسی لە گرنگی یەكیتی كرد لە دەرەوە و وتی ، پێشتر فرە ئۆرگانی لەدەرەوە هەبوە بەڵام لە دوای كۆنگرەی چوارەم سەرجەم ئۆرگانەكان لە ژێر چەترێك دا كۆكراونەتەوە ، مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوەی لێ دروست بوە، ئاماژەی بەوە كرد ئێستا ناوەند لە هەر وڵاتێك هەیە ، هەر ئۆرگانێك لە ژێر چەتری ئەم ناوەندەدا بێت شووێنی دەبێتەوە و دەتوانێت كاربكات.

 

 

 لەلایكی ترەوە جەختی كردوە لەسەر ئەوەی ئێمە ڕەوەندی كوردی لەدەرەوە بجوڵێنین بەرەو سندوقی دەنگدان ، لەبەرئەوەی جولاندنی خەڵك بەرەوە سندوقی دەنگدان فەرقی هەیە لەگەڵ ناكۆكیە سیاسیەكان چونكە ئەمە مەسەلێكی نیشتمانیە وتیشی  گرنگ نیە لە كەرتێك چەند هەڤاڵ كۆدەبنەوە ، گرنگ ئەوەیە سەرەتا هانی خەڵك بدرێت بەرەو سندووقی دەنگ دان بڕوات.

 

سیمینارەكە بەردەوامی خۆی وەرگرت بە بەشداری كردنی هەڤاڵان و لە شێوەی دیالۆگ و پرسیارو وەڵامدا كە نزیكەی 3 كاتژمێری خایاند.  

لەم سیمنارە دا  ئەرسەلان عەزیز كارگێری مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوە ،هەروەها كادری یەكێتی هەڤاڵ خاتوو خەمان زراریش كە نوێنەری پێشووی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو لە پاریس ئامادە بوون.

جیی‌ ئاماژەیە كە لەبەر‌ئەوەی‌ سكایب‌ زیاد‌ لە 50 بەشداربوان‌ لەقەوارەی‌ خوی‌ ناتوانیت‌ وەرگریت،،بویە لەشارەكان‌ و‌ مالەكانەوە‌ بەكومەل‌ كوبونەوە هاوكات‌ هەندیك‌ لەخیزانەكان‌‌‌ پیكەوە بەكومەل‌ بەشداریان‌ كرد.

 

لە كۆتای سیمینارەكەدا سەرجەم هەڤالان بێ جیاوازی دەستخۆشی خۆیان بۆ هەڤاڵ دارەوان حاجی حامید دەربڕی بۆ ماندووبون و كاری بەكۆمەڵ سازدان و ئامادەكردنی لەم جۆرە كۆبونەوە و سیمینارانە جێگای دڵخۆشكەرەیە.

 

PUKmedia  ڕاگەیاندنی ناوەندیی دەرەوە

 

بلا.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket