riklam

پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی هه‌نده‌ران یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی پیرۆز ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 12:07 PM - 2020-05-31
.

.

له‌ڕێگه‌ی سكایپه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌عدی پیره‌ لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و مه‌لا جه‌مال لێپرسراوی لقی هه‌نده‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌كانی كوردستان و كاڕگێڕو لێپرسراوی كۆمیته‌و لیژنه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كی چڕوپڕی گرێدا.

سه‌ره‌تا بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدان ساتێك به‌بێ ده‌نگی ماینه‌وه‌ ، پاشان له‌لایه‌ن لێپرسراوی لقی كۆمه‌ڵه‌كه‌ دوای به‌خێرهێنانی سه‌عدی پیره‌ پانۆرامایه‌كی گشتی له‌سه‌ر كارو چالاكی و ته‌شكیله‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌گشتی پێشكه‌ش كرد.

 
دوای ئه‌وه‌ لێپرسراوی مه‌كته‌ب به‌وردی باسی كۆنگره‌و ئه‌نجامه‌كانی كردو به‌ كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو باسیكرد و پاشان په‌رده‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌ت هه‌ڵدایه‌وه‌ له‌سه‌ر كێشه‌كانی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كانی هێزو لایه‌نه‌كان گیروگرفته‌كانی كرد، له‌ دوای ئه‌وه‌ ئامانجی خۆی ڕونكرده‌وه‌ له‌مه‌ڕ كارو داهاتوی یه‌كێتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ورده‌كاری ئیشوكاره‌كانی ڕونكرده‌وه‌، پاشان سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی به‌شداربوو له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ زۆر به‌ وردی باسیان له‌ كارو چالاكی و گیروگرفته‌كانی كردو چه‌ندین ڕاو پێشنیاری گونجاویان بۆ به‌ڕێزیان  باسكرد ،  سه‌عدی پیره‌ پشتیوانی خۆی بۆ داخوازی و پێشنیاره‌كانی هه‌ڤاڵان ڕاگه‌یه‌ند و به‌ وردی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌.

له‌كۆتایدا لێپرسراوی لق سوپاسی خۆی و هه‌ڤاڵانی به‌شداربوو بۆ كاك سه‌عدی دوپاتكرده‌وه‌.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌نده‌ران

600.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket