riklam

کەنەدا.. تەرمی ئاران بە خاك دەسپێردرێت

تاراوگە‌‌ 10:36 AM - 2020-05-29
.

.

لەکەشوهەوایەکی باو باران و بارودۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کورۆنا دا ، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا رۆژی 28/5/2020 تەرمی ئاران تاهیر تەمەن 12 ساڵ لە گۆڕستانی لیزلی ناوچەی مارکام بەئامادەبوونی ژمارەیەکی دیاریکراو بەخاك سپێردرا.

سەرەتای ڕێوڕەسمی ماڵئاوایکردنی ئاران لە مزگەوتی مارکام دەستی پێکرد وتاهیر حەمید – ی باوکی بۆ دواجار ماڵئاوایی لە ئارانی کوڕی کرد و پاشان نوێژی جەنازەی لەسەرکرا و دواتر  بەرەو گۆڕستانی موسڵمانانی لیزلی بەڕێکراو لەوێ بەپێی ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی  خۆپارێزی پەتای کورۆنا بەخاکسپێردرا .

تاهیر باوکی ئاران لە وتەیەکدا سوپاسی ئامادەبووانی کرد کە لە شارەکانی تورونتۆ دەوروبەری هاتوون و بەشداری مەراسیمی ناشتنی تەرمی کوڕەکەیان کردووە و خەم و پەژارەی خۆیان بەوبۆنەوە دەربڕیوە .

لە کۆتاییدا بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی تاهیر حەمید کرد و داواکارن خوای پەروەردگار و سەبووری و دڵنەوایی بەکەسوکاری ببەخشێت ، وە هیوای چاکبوونەوەشیان بۆ هاوسەری منداڵەکانیشی خواست .

جێی ئاماژەیە رۆژی 17 /5/ 2020 لە ئاکامی ڕووداویکی ئاگر کەوتنەوەدا لە ماڵێكی کورد بەوهۆیەوە منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ بەناوی ئاران گیانی لەدەستدا و چیا حەمید هاوسەری تاهیر و دوو کوڕی بەناوەکانی ئەحمەد و ژیر سووتاون و ئێستا لە نەخۆشخانەی تورونتۆ چارەسەر دەکرێن .

PUKmedia عوسمان عەلی ، تورونتۆ

image003.jpg

image005.jpg

image009.jpg

image011.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket