فرێد تەیفن: دڵخۆشم لە كوردستان گۆڕەپانێكییان بەناوكردووم
جینۆساید 06:05 PM - 2020-05-24.
فرێد تەیفن لەدیدارێكی ڕۆژنامەنووسیدا باسی كەس و كاری قوربانییانی چەكی كیمایی ساڵی 1988 دەكات و خۆشحاڵی خۆی رادەگەیەنێت لەبەرامبەر ئەو گۆڕەپانەی كە بەناویەوە كراوە لە گەرمییان
كتێبی (لە گرتنی تاوانبار زیاتر) كە یاداشتنامەی (فرێد تەیفن)ی وەزیری پێشووی دادی ھۆڵەندی ویەكێك لە دیارترین داواكارە گشتییەكانە لەھۆڵەندا، بابەتی سەرەكی بەرنامەیەكی گرنگە. لە دیدارێكی كەناڵی یەكی دەوڵەت لەبەرنامەیەكی ڕۆژانە لەوەڵامی پرسیارێكدا دەڵێت؛ بەدرێژایی ژیانی كاركردنم بەختەوەربووم بەڵام سەردەمی كاركردنم وەكو داواكاری گشتی سەردەمی زێڕین بوو.
لە درێژەی پرسارەكان، بێژەرەكە لێی دەپرسێت، ئاخۆ كەیسێك ھەیە كە جێگەی بایەخ و سەرنجی تۆ بووبێت لەنێو ھەموو كەیسەكان؟
لەوەڵامدا فرێد تەیفن دەڵێت: یەكێك لەو كەیسانەی كە لەبیرناكرێت و دڵخۆشم پێیەوە، كەیسی بەدادگایی كردنی (فرانس ڤان ئانرات)ە، ناوبراو لەساڵی 1984دا مادەی (TDG)ی بە سەدام حوسێن فرۆشتووە و دواتر لە دژی هاووڵاتیانی باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان بەكارهێنراوە.
بێژەرەكە: چی ئەم كەیسەی ئاوا پڕ بایەخ كردوە؟
فرێد تەیفن: لە ساڵی 1988 چەكی كیمایی كۆمەڵكوژی بەكارھێندراوە دژ بە مرۆڤایەتی! دەبوو چەندین ساڵ پاش ڕووداوەكە بیسەلمێنین چی و چۆن و ھەقی قوربانیان و كەس و كارەكانیان بدەینەوە و ئەمانەتێكی گەورە بوو.
سوپاسگوزاری خەڵكی كوردستان كەم وێنەبوو لە لەبەرامبەر داكۆكی كردن لە قوربانییان و كەس و كاری شەھیدان، ئەوە منی ھەژاند و كاری تێمكرد.
دڵ خۆشم و شانازی پێوەدەكەم، كە لە ھەرێمی كوردستان لە چەمچەماڵ گۆڕەپانێكییان بەناوكردووم. وێنەیەكی تابلۆی گۆڕەپانەكەم لایە و ھەڵمگرتووە. داكۆكی كردن لە قوربانیان و كەس و كاریان ھۆكاری چوونم بوو بۆ نێو دونیای سیاسەت.
بیڕۆكەی كتێب نوشینەكەشم 18 ساڵ پێش ئێستا گەڵاڵە بوو و بەو پێیەی ھەگبەی كارم جۆراوجۆرە و ڕووداوی زۆری لەخۆگرتووە، داوام لێكرا یاداشتەكانم بنوسمەوە. دوای پابزە ساڵ لە گەڵاڵەبوونی بیرۆكەی نوسینی كتێبەكە، بڕیاری نوسینیمدا. ناوەڕۆكی كتێبەكەم مەرج نییە جێگەی ڕەزامەندی ھەمووان بێت و بیخوێننەوە. گرنگ ئەوە ڕووداوەكان، بڕیار و كردارەكان مێژوون و ئەبوو ڕووبدەن.
فرانس ڤان ئانرات
دادگای هۆڵەندا لە مانگی ئایاری 2007 سزای بەندكردنی 16 ساڵ و پێنج مانگی بۆ ڤان ئانرات، بڕییەوە پاش ئەوەی ساخبووەوە كە لەساڵی ١٩٨٤دا مادەی (TDG)ی بە سەدام حوسێن فرۆشتووە و دواتر لە دژی هاووڵاتیانی باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان بەكارهێنراوە. ناوبراو بە ھۆكاری كۆمەڵكوژی تاوانباركرا. مادەی (TDG) بۆ دروستكردنی چەكی كیمیاوی بەكارهاتووە لەلایەن سەدام حوسێنەوە.
فرانس ڤان ئانرات، لە ساڵی 1942 لە شاری دەنهاخ لە دایكبووەو لە ساڵی 1989ەوە بۆ ماوەی 14 ساڵ لە عێراق ژیاوە و لە دوای رووخانی رژێمی سەدام حوسێن گەڕاوەتەوە هۆڵەندا.
فرێد تەیفن لە ساڵی 1958 لەدایك بووە و چەندین ساڵ پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت بووە بۆ كاروباری دادوەری لە سەر لیستی پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموكراسی (لیبڕاڵەكان).
لەئێستا یاخییە و لەناوەندی سیاسی و دەوڵەتداری دووركەوتۆتەوە و وەكو وەڵامدانەوەیەك كاری شۆفێری پاس دەكات و بۆتە جێگەی شەرنجی خەڵك و میدیاكان.
كەناڵی یەكی ھۆڵەندی
PUKmedia بەدواداچوون و وەرگێڕان/ نوێنەرایەتی یەكێتی لەھۆڵەندا
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19