riklam

سلێمانی ماڵئـاوایی لە دکتۆر ئـەمین موتابچی دەکات

تاراوگە‌‌ 09:55 AM - 2020-05-16
.

.

سلێمانی لە وڵاتی غوربەتدا ماڵئـاوایی لە ڕۆڵەیەکی بەئـەمەکی خۆی دەکات.

مامۆستای زانکۆ، ئـەکادیمیکار و شارەزایەکی بەدیققەت لە ئـەدەبیاتی کلاسیکیی کوردی و ئـەدەبیاتی ئـێرانیدا ماڵئـاوایی لە دنیا بەرینەکەی ئـەدەب و لێکۆڵینەوە دەکات.

یەکێک لە ڕۆڵە دڵسۆزەکانی شار، کوڕی کۆڵانە تەسکەکانی گەڕەکی سەرچیمەن، لە تەمەنی نەوەدودوو ساڵیدا لە وڵاتی ئـاوارەییدا لە لەندەن ماڵئـاواییمان لێدەکات.

بێگومانم شاعیرانی کلاسیکی کورد: نالی، سالم و کوردی و موتەسەویفانی دوای ئـەوانیش شاعیرانی فارسی وەک: سەعدی، حافزی شیرازی و
نیزامی گەنجەوی لە ڕۆژێکی وەک ئـەمڕۆدا بەدڵ یادی پێنووسەکەی ئـەم مامۆستا و ئـەکادیمیکارەی کورد دەکەن و لە یادی ناکەن.

لە سەرەتای لاویدا بۆ خوێندن چۆتە بەغدا و پاشان بۆتە مامۆستا لە کۆلێجی ئـادابدا و دەورێکی دیاری لە پێگەیاندنی  چەند نەوەیەکدا بینیوە.

یادت بەخێر، رەوانت شاد بێ

ماڵئـاوا مامۆستای
مەشرەبخۆش و دنیادیدە
 ماڵئـاوا

فەریاد فازیل
دامەزرێنەر و سەرۆکی ئـینستیتووتی
خوێندنی کوردی بەرلین

PUKmedia 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket