riklam

ڤیتالی ناومكین: ناكۆكیه‌ ناوخۆییه‌كان زیانی به‌ كورد گه‌یاندووه‌

تاراوگە‌‌ 01:16 PM - 2020-04-15
.

.

دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی 14-4-2020 له‌ڕێی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه‌، سیمیناری زاناو رۆژهه‌ڵاتناسی گه‌وره، پڕۆفیسۆر (ڤیتالی ناومكین) راوێژكاری سه‌رۆك پۆتین بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رۆكی ئینستیتوتی رۆژهه‌ڵاتناسی به‌ڕێوه‌چوو. سیمیناره‌كه‌ ده‌رباره‌ی (ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا)بوو.

شاخه‌وان هه‌ركی - ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان كه‌ به‌شداری ئه‌و سیمیناره‌بوو، باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردو عه‌ره‌ب كرد، وتی:‌ هه‌میشه‌ كورد ئاشتیخوازبووه‌، ئه‌گه‌رچی زوڵم و زۆرداری رژێمه‌ یه‌ك له‌ دوا یه‌كه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه دژ به‌ گه‌لی كورد، به‌درێژایی مێژوو به‌رده‌وام بووه‌، به‌تایبه‌تیش كه‌ ئه‌مڕۆ بیره‌وه‌ری مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفاله.

ناومكین له‌وه‌ڵامدا وتی: "ناكۆكیه‌ ناوخۆییه‌كانی كورد، له‌هه‌موو شتێك زیاتر زیانی به‌ كورد گه‌یاندووه‌" دوپاتی كرده‌وه كه‌ كورد پێویسته هه‌رچی زووتره‌ نێوماڵی خۆی رێكبخات و ناكۆكییه‌كان وه‌لا‌ بنێت.

هه‌روه‌ها رۆڵی (سه‌رۆك مام جه‌لال)ی به‌رزنرخاند كه‌ مایه‌ی سه‌قامگیری و ئاشتی بووه له‌ ناوچه‌كه‌دا. وتیشی: "زۆر دڵته‌نگ و غه‌مبارم له‌وه‌ی دوا دیدارم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك (مام جه‌لال) له‌كاتێكدا بوو كه‌ باری ته‌ندروستیان ناجێگیربوو" ئه‌وه‌شی وت كه‌ له‌ده‌ستدانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی، خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو بۆ كوردستان، عیراق و ناوچه‌كه.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket