riklam

10 كه‌س به‌هۆی زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر ناوچه‌ شوێنه‌وارییه‌كان دراونه‌ته‌ دادگا

شوێنەوار‌‌ 02:34 PM - 2019-01-16
.

.

ته‌نها له‌ساڵی رابردوودا له‌ده‌ڤه‌ری راپه‌رین 10 هاووڵاتی به‌هۆی ئه‌نجامدانی زیاده‌رۆیی بۆسه‌ر ناوچه‌ شوێنه‌واریه‌كاین سنووره‌كه‌ دراونه‌ته‌ دادگا.

له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia بارزان بایز به‌رێوه‌به‌ری شوێنه‌واری راپه‌رین رایگه‌یاند له‌ساڵی 2018 ده‌ هاووڵاتی به‌تۆمه‌تی زیاده‌رۆیی بۆسه‌رناوچه‌ شوێنه‌واریه‌كانی ده‌ڤه‌ری راپه‌رین رووبه‌وی دادگا كراونه‌ته‌وه‌و له‌ئێتاشدا كه‌یسه‌كانیان له‌دادگایه‌و له‌چاوه‌روانی بریاری دادگادان.

به‌رێوه‌به‌ری شوێنه‌واری راپه‌رین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام چاودێری ناوچه‌شوێنه‌واریه‌كان ده‌ڤه‌ری راپه‌رین ده‌كرێت و رێگه‌ به‌هیچ كه‌سێك نادرێت زیاده‌رۆیی بۆسه‌ر ناوچه‌ شوێنه‌واری و مێژوویه‌كان ئه‌نجامبدات.

PUKmedia هونه‌ر ره‌سوڵ -رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket