riklam

مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی گه‌له‌رییه‌كی چاخی پێش مێژوو دروستده‌كات

شوێنەوار‌‌ 04:54 PM - 2018-12-21
.

.

مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی دروستكردنی گه‌له‌رییه‌كی چاخی پێش مێژووی راگه‌یاند.

هاشم حه‌مه‌ عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌ هوڵی مۆزه‌خانه‌ی شاری سلێمانی رایگه‌یاند: مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی گه‌له‌رییه‌كی چاخی پێش مێژوو دروست ده‌كات.

راشیگه‌یاند: ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا دروست ده‌كرێت و كنه‌و پشكنینه‌كان له‌ناوچه‌ی بێستان سوری شاره‌زوو ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها وتیشی: سه‌رجه‌م ئه‌و پارچه‌ ئاسه‌واریانه‌ی ده‌دۆزرینه‌وه‌ له‌گه‌له‌رییه‌كه‌دا پیشان ده‌درێن و مافی هه‌موو هاووڵاتییه‌كه‌ بێت و ئاسه‌واره‌كان ببینێت كه‌ مێژووه‌كانیان بۆ هه‌زاران ساڵی پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

جێگای باسه‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌له‌رییه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین گه‌له‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق، كه‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشتر نه‌بووه‌ .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket