روانگەیەك بۆ داهاتووی كوردستان
بیروڕا 03:27 PM - 2024-09-04
ئەرسەلان مەحمود
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی ئەوەندە پێداگری لە راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی هەرێم دەكات؟ گوتارەكە سیاسی و هەنووكەییە یان پێنگاڤێكە نیشتمانی و ستراتیژی؟ ئەم وتارە هەوڵئەدا پاڵپشت بەپوختەیەكی بەبنەما، لەگەڵ شیكردنەوەیەك سەبارەت بەگرنگی تێگەكە بۆ حكومڕانێتی داهاتووی كوردستان روون بكاتەوە.
لەڕووی تیۆرییەوە:
راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی، بەپێوەرە تیۆرییە زانستی و سیاسی و شێوازەكانی بەڕێوەبردن، پرۆسەیەكە نابێ لەهیچ كات و سات و سەردەم و دۆخ و شوێنێكدا بووەستێندرێت، واتا بەردەوام پێویستی بەخۆنوێكردنەوەو هەڵسەنگاندن و چاكسازی هەیە، روانگەی فۆكۆیاما-٢٠٢٣ پشتگیری ئەم بنەماو پێوەرانە دەكات و حكومڕانی باش دابەشی سەر سێ رەهەندی سەرەكی دەكات: كارایی، شەفافیەت و بەرپرسیارێتی.
ئایا حكومڕانێتی ئەمڕۆی هەرێم لەكوێی ئەم پێوەرو بنەماو تیۆرییە زانستی و سیاسی و شێوازەی بەڕێوەبردن یا چ ئاستێكی كارایی و شەفافییەت و بەرپرسیارێتیەیە؟ هەركەس دەزانێت لەهیچ كوێی، كەواتا پێداگرییەكەی یەكێتی بنەمایەكی زانستی و سیاسیی و ئیداری و بابەتی هەیە.
دۆخی حكومڕانێتی هەرێم:
سەرەڕای ناڵەو هاواری خەڵك، جگە لەنیگەرانی و ناڕەزایی ئازادیخوازان، دوور لەبگۆو بانگەشەی حزبۆكراتە موزەییەف و كاردانەوەی كارەكتەرە بێپڕۆژەو بێشوێنەكان، تەنها بەپێوەری لێكۆڵینەوەو هەڵسەنگاندنە زانستییە ناوخۆیی و هەرێمی و بیانییەكان، لاڕێ بوونی سیستمی دادوەری و یاسایی، سیستمی دارایی و ئابووری، كەرتی گشتی و خزمەتگوزارییەكان، پەیوەندیە نێودەوڵەتییەكان، ئەداو ئیدارەو دامەزراوە هەستیارەكان بەتایبەتی بوون بەڕاستییەكی نكۆڵیهەڵنەگرو حەتمی.
ئەمە بەرهەمی تاكڕەوی و لاڕێكارییە، نەك دیاردەو لێكەوتەی زەمینی و ئاسمانی، خەڵكی كوردستان حكومەتێك دەخوازن هاوسەنگ و دادپەروەرو دەرفەتی یەكسان بداتە هەمووان و لەژێر سایەیدا شكۆمەندو ئازادبژین، ئیدارەیەكیان دەوێ بەدیهێنەری خەونە لەمێژینەكانی گەلەكەمان، هەربۆیە لەدیدی یەكێتییدا هەر هەنگاوێك بەرەو ڕاستكردنەوەی رێڕەوەكە هەنگاوێكە بەرەو بەدیهێنانی ئەم خەونە مەزنەی شەهیدان و میللەتەكەمان.
ستراتیژی راستكردنەوە:
هەنگاوەكانی راستكردنەوەی رێڕەوەكە: چاكسازی سیستمی دارایی، بەرەنگاری رۆتین و گەندەڵی، نەهێشتنی جیاكاری لەپێدانی خەدەمات و هاوسەنگی لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، بەهێزكردنی دامەزراوە دیموكراتییەكان، پەرەپێدانی كەرتی تایبەت و فەرامۆشی تەمای نانەوتی، رێكخستنەوەو باشكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ناوەندو وڵاتانی دراوسێ لەحكومەتێكی تەواو نیشتمانییدا كە خەڵك تیایدا سەرچاوەی بڕیار بێت.
كاریگەرییە چاوەڕوانكراوەكان:
ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوەكەو بەدیهاتنی حكومەتی نیشتمانی، جگە لەئاساییبوونەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵك و دۆخەكە، دەتوانێ گەشەی ئابووری بەرز بكاتەوەو متمانەی هاوڵاتی بەدامەزراوە جیاكان نەك هەر ببوژێنێتەوە بەڵكوو بەرەو سەر بەرێ، دەكارێ رێژەی راكێشانی وەبەرهێنانی بیانی لەرووی چەند و چۆنایەتی زیاد بكات، تەنانەت ببێتە سەرەتایەكی گرنگ بۆ دەستپێكردنی كۆچی پێچەوانە.
ئەنجام:
راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی تەنها دروشمێك نییە، پێداویستییەكی حەتمی و گوزارشتەكردنە لەئازارەكانی ئەمڕۆی خەڵك و هیوای نەوەكانی داهاتووشە بۆ ژیانێكی ئارام و خۆشگوزەران، یەكێتی ئامادەی روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەكانەو پێداگرییەكەیشی نە هەر كارێكی سیاسی، بەڵكوو ئەركێكی نیشتمانی و ئەخلاقیشە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری ئێران لەسلێمانی: پەیوەندییە سیاسییەکانمان لەگەڵ هەرێم پەرەپێدەدەین
03:02 PM - 2024-09-12 -
زاهیر شکور نوسەر و روناکبیر کۆچی دواییکرد
11:35 PM - 2024-09-11 -
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆن کۆتا تاقیکردنەوەی پرۆسەی دەنگدانی ئەنجامدا
کوردستان 11:08 AM - 2024-09-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
کوردستان 09:25 AM - 2024-09-13 -
دەباشان و بەرگی سیاسی
بیروڕا 11:01 PM - 2024-09-12 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
کوردستان 09:03 PM - 2024-09-12 -
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
کوردستان 08:04 PM - 2024-09-12 -
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
کوردستان 06:58 PM - 2024-09-12