riklam

ژیانی بەرێ و رێبازی کوردایەتی بەخشی

بیروڕا 09:40 AM - 2024-04-08
رێبین عمر

رێبین عمر

ژیانی بەرێ و رێبازی کوردایەتی بەخشی؛ تا گۆچان تێکۆشا بۆ سەربەستی و ئازادی گەلەکەی.. 

کۆی ژیانی بە تێکۆشان بە گەل و وڵات بەخشی.. تا کۆتا چرکەساتی ژیانی هەرگیز نەسرەوت.
هەمیشە بۆ گەلی خۆی ژیا.
بەخەباتکردن بووە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی رێبازی کوردایەتی.
هیچ ئاواتی کەسی نەبوو؛ تەنها ئاواتی سەرفرازی گەلی کوردبوو؛ دژی چەوسانەوەی چینایەتی و جەورو ستەمکاری رژێمە سەردەستەکان بوو کە دژی کوردبوون و دەستیان لە لەناوبردنی نەپاراست.
لەهەرکوێیەک جوڵەیەک بۆ کوردایەتی و ناساندنی دۆزی رەوای گەلی کورد هەبوایە؛ رێبەری روناکی لەوێ بوو.
 هەموو مەیدانێکی کردبووە جێو رێگەی کوردایەتی.
 پێشەنگایەتی گەل و نەتەوەکەی خۆی دەکرد،لەپێشەوەی خەبات-بوو.
 تا ئەوکاتەی کۆچی ئەبەدی کرد؛ بەپێوە وەستاو لەجۆشدانی خەباتی رەوا ساردنەبووەو پشتگیری بزوتنەوە ستاسییەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان بوو ئیلهام بەخشی خەباتی نەتەوەکەی بوو، بەهێزو ئیرادەی بەرزی فکری خۆی؛ کوردایەتی کردە رێبازی نەتەوەکەی.
ئەو بوو گوتی: بەتەبایی و یەکێتیی گەل دەگەینە سەرچاوەی خەباتی رەواو راستەقینە؛ ئەوسا دەگەینە ئامانجی مێژینەی کوردو کوردستان.
سیاسییەکانی بە حیکمەت بەخەبەرکردەوە.
 برایەتی نێوخۆیی کردبووە ئەرکی هەنوکەیی؛ چەرخێکە خۆخۆری باری سەرشانی کوردایەتی قورس و گران کردووە.
مامۆستا ئیبراهیم.. تەواو پێچەوانەی ئەو کردە ناپەسەندە بوو؛ کە جوڵەی نەتەوەیی رادەستی داگیرکەرانی کوردستان بکەیت.
پێی وابوو ئەو کردەیە ژەنگ لە ریزەکانی کوردایەتی دەدات و  کورد لە ئامانجی رەوا دوردەخاتەوە.
 بۆ هەمیشە “کوردایەتی راستەقینەو فیداکاری بۆ گەل و وڵات؛ بە رێگەو رێبازە راستەکەی رێبەری روناکی تێدەپەرێت”.
هەر بەو هێزەش ئەو بوو توانی وەک  تاقانەترین سەرۆک و رێبەری گەل بێ حزب بێت.
 تەنها پشتی بەرێگەو رێبازی کوردایەتی بەستبوو؛ گەل و وڵات بەتەواوەتی پارتی سیاسی ئەو بوون.
 تا کۆتایی تەمەنی بۆ کورد تێکۆشا. هەموو خەونی یەک بون بوو،
رێگەو رێبازی نەتەوەیی رێبەری روناکی راست و رەواو نەخشەرێگەی کوردایەتی بوو؛ ناو و بیرەوەری رێبەری روناکی لە هەست و هۆشی گەلدا بە زیندوی بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket