riklam

لە پێخەفی گەرمەوە بۆ سەر سنور

بیروڕا 12:18 AM - 2024-04-05
ڕێبین عومەر

ڕێبین عومەر

رێبین عومەر

 

کۆرەو ئەو بیرەوەرییە تاڵەی کاریگەری خۆی بەسەر کەسایەتیمانەوە جێهێشت؛ ئەوکات رێک حەوت ساڵان بووم؛ بیرەوەری کۆڕەو بەچەند گرتەیەک لە زاکیرەم تۆمارکراوە..

 

شەوێکی درەنگ.. بەدەم خەوە وە ئێمەیان خستەناو دوای لۆرییەکی ئیسکانیا؛ شار خرۆشابوو لە”پێخەفی گەرمەوە بۆ بۆدی بارهەڵگرێک”؛ ئێمەو چەند خێزانێک لە گەڵ کەلووپەل و کەرەستەی ماڵ تێکەڵکرابووین، سەرەتا لەناو شار رێگری دەکرا لەدەرچوون، هەندێ کەس بەردیان دەگرتە ئەوانە شاریان جێدەهێشت.. ووتافی ئەوە دەگوترا:”بەتۆپ وبە تەیارە دەرمان ناکەن لەم شارە”  دیمەنی کۆرەو ووردە وردە دەرئەکەوت؛ بەکۆمەڵ خەڵک رایان دەکرد هەندێ بەئۆتۆمبێل و هەندێکیش بە پیادەڕەوی، بەرەو عەربەت رۆشتین و شەوێکی درەنگان بۆ رۆژی دواتر گەیشتینە سەرای سوبحان ئاغا؛ ئەوێ کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبووی داڕماوبوو، خەڵک خۆیان لە بیناو کەلاوەکاندا توندکردبوو؛ کۆمەڵ کۆمەڵ ئاگر دەکرایەوەو باران وردە وردە دەستی پێکرد، لە پڕ دەنگی تۆپ و تەقە بیسترا، دووبارە کەوتینەوە ناو بارهەڵگرەکەو بەرەو ئاراستەی سنوری ئێران چووین، خەڵکی هەموو لە چاوەڕوانیدا بوون، برسێتی دەستی پێکرد.. نەهاتی بۆ کورد تازەنییە..!

 

 بەڵام رۆژگارە تاڵەکانی کۆڕەو لە بیرو هزری منداڵیم چەسپیوون و بەگەورەیی لەم وێنەیەدا دێتەوە بیرم، کە ئێمەی کورد چەندە بەدبەختین.

 

 بەراستی کوردبوون تاڵییە؛ ئینسانی کورد بۆ حەوانەوە لێرەنییە..!

 

 بەڵکو بۆ چەرمەسەری و ئازار لەم خاکە بەش بەشە گیرساوەتەوەو دیاریش نییە کە نەهاتی کەی کۆتایی دێت.

 

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket