riklam

بەختیار عەلی و رۆڵی رۆشنبیران

بیروڕا 07:06 PM - 2024-02-15
بیروڕا

بیروڕا

لەكۆڕێكی بەختیار عەلی دا ، كە رۆژی : ٢٠٢٣/١٢/٤ لە لەندەن گێڕاویەتی و لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكاندا بڵاوكراوەتەوە، سەرسووڕمانی خۆی دەردەبڕێت دەربارەی رۆڵی رۆشنبیران لە كۆمەڵی جیاجیا دا :

* لە ئەڵەمانیای پێش وڵاتی گەورە نووسەرانی وەكو ئەدۆرنۆ ، تۆماس مان ، كوورت تووخۆلسكی ، بیرتۆلد برێشت دا ، كەسێكی وەكو ئەدۆلف هیتلەر ساڵی ١٩٣٣ بە هەڵبژاردن و ساختەكاری دەسەڵاتی ”رادەست ” دەكرێت .

* لە روسیا وڵاتی لینین و پلیخانۆڤ و مەكسیم گۆركی فەلاحێكی وەكو ستالین دێتە سەر حوكم .. رووناكبیریانیش ناتوانن رووبەڕووی بوەستن ........

سەرسووڕمانی كاك بەختیار عەلی لە جێگەی خۆیدا نییە، ئەم سەرسووڕمانەی كاك بەختیار بنەمای لۆجیكی نییە، هەبوونی ژمارەیەك نووسەر و رووناكبیری گەورە ،نیشانەی هەبوونی كولتووری سیاسی پێشكەوتوو نییە، لە هەر كۆمەڵێكی مرۆیی ئەم جیهاندا : سترەكتوور ( سترەكچەر- structure ) واتە : پێكهاتەی كۆمەڵایەتی شێوەی دەسەڵات دەهێنێتە بەرهەم، لە سەردەمی سێ لووتكەی باباندا ( نالی ، سالم  و كوردی ) بە سێ شاعیری گەورە ، كۆمەڵی پیشەسازی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی و سیستێمی دیموكراسی نایەتە دی . سیستێمی میرایەتی بابان ، بە چەند دەقێكی شیعری بەرز ، گۆڕانكاری ریشەیی بە سەر دا نایەت .

لە زانكۆكانی ئەڵمانیادا ، تا ئەمڕۆش گفتۆگۆی گەرم لە نێوان دوو ئاڕاستە دا بەردەوامە : ئایا پێكهاتەی كۆمەڵایەتی ( سترەكتوور ) هیتلەر و رژێمی نازی دروست كرد ، یان ئەوە ویست و ئیرادەی شەڕەنگێزانەی هیتلەر بوو ، رژێمی نازی بەرهەمهێنا؟

لە ساڵی ١٩٦٨ بەعسیەكان سەرلەنوێ بە شەمەندەفەرێكی ئەمریكی رەش ، هێنرانەوە سەر حوكم . بەشێكی ژەنڕاڵەكانی سوپا ، پاڵپشتیان بوون و ئامادەكاری سەركەوتنی كودەتاكە كەوتە ئەستۆی ئەوان . ئەگەر سوپا بەهێز نەبوایە ، دە دوانزە چەقۆكێشی فاشی نەیدەتوانی ٣٥ ساڵ دەسەڵات داگیر بكەن .
ئەگەر لە عێراقی ١٩٦٨ كۆمەڵی مەدەنی  و پەرلەمان و سیستێمی پەرلەمانی دوو مەكۆیی و دەستوورێكی دیموكراسی و دەستاودەستكردنی دەسەڵات هەبوایە ، كودەتای سەربازی ئاسان نەبوو !
 
لە عێراقی پێش ١٩٦٨ ( د . ابراهیم  كبة ، د.محمد سلمان حسن ، د. علي الوردي ، محمد مهدي الجواهري ، عبدالمجيد لطفي ، غائب طعمة فرمان ، عبدالوهاب البياتي ، فاضل العزاوي ...) هەبوون ، ئەی بۆ سەدام و عەلی كیمیایی و جەبار كوردی دەهێنرێنەوە سەر حوكم ؟

بۆ لە نەرویج و سوید و دەنیمارك كودەتای عەسكەری روونادات ؟ 
بۆ لەم وڵاتانەدا راپەڕینی چەكدار روونادات ؟


شۆڕشی ئۆكتۆبەری ١٩١٧ نەیتوانی پێكهاتەی كۆمەڵایەتی و دامەزراوەكانی  نیزامی قەیسەری لە رەگەوە چارەسەر بكات . لینین خۆی ماركسی نەبوو . كەسێكی دەسەڵاتخوازی و كودەتاچی بوو . گۆڕانكاری لە فەرمانبەر و فەرماندە و بەرپرسەكان دا كرا و دامەزراوەكان تەنیا لە دیوی دەرەوە  بۆیاخ كران . 
لە ئەڵەمانیاش دامەزراوەكان و پێكهاتەی كۆمەڵایەتی دەستكاری نەكرا . كۆمپانیاكان و ئیدارەی بیرۆكراسی و ژەنڕاڵەكانی سوپا ( لە رێگەی ژەنڕاڵ هندنبورگەوە ) دەسەڵاتیان ”رادەست ”ی ئەدۆلف هیتلەر و نازییەكان كرد ! نووسەرێكی مەزنی وەكو  كوورت تووخۆلسكی  بۆ تاراوگە خۆی دەرباز كرد . لەوێ نازیەكان وازیان لێ نەهێنا و   .....!

 

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket