riklam

کۆنفرانس بۆ نوێگەری

بیروڕا 04:45 PM - 2024-02-10
 رێبوار ستار

رێبوار ستار

ڕێبوار ستار

یەکێک لەڕاسپاردە گرنگەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە کەپێویستە هەموو مەکتەبەکان کۆنفرانسی خۆیان ببەستن.

 

مەکتەبی ڕێکخستن، وەک ئەرکێکی ڕێکخراوەی و هەستکردن بەوەی کەپێویستە مەکتەبی ڕێکخستن کۆنفرانسی خۆی ببەستێت، ئەم کۆنفرانسە ببێتە بناغەیەکی پتەو بۆداهاتوی ڕێکخستن وئۆرگانەکانی، بۆیە پێویستی بەئامادەکاریەکی تەواو بوە کەهەموو لایەنەکانی ئامادەکاری کۆنفرانس لەخۆبگرێت لەڕوی پلان و ستراتیژو ئامانج و لۆجستی ومیدیایشەوە تەنانەت دیاریکردنی تەوەر وبڕگەکانی کۆنفراس کەیەکانگیربێت لەگەڵ مادەو بڕگەکانی پەیرەوو پرۆگرامی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم.

 

هەربۆیە مەکتەبی ڕێکخستن بەرلە دوومانگ زیاترو، زیاتر لەدەیان کۆبونەوەی بەردوام لەگەڵ هەڤاڵانی مەکتەب ومەڵبەندەکانی ودانانی لیژنەی سەرپەرشتیکردن بۆئامادەکاری کۆنفرانس و دانانی دەیان لیژنەی جۆراوجۆر بۆ تەوەرەکانی پەیوەست بەکۆنفرانس بەسەرپەشتی راستەخۆی هەڤاڵ لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن، پاشان دانانی دروشمێکی گونجاو بۆ کۆنفرانس کە لەژێر ناوی (میتۆدێکی نوێ  .. بۆ ڕێکخستنێکی سەردەمیانە ) بوو کەمەبەست لەم دروشمە گونجاندیەتی لەگەڵ ئامانجی کۆنفرانسەکەدا، کەبەستنی کۆنفرانسی مەکتەبی ڕێکخستن لەبنەڕەتدا بۆ دوو ئامانجی سەرەکی بوە، یەکەمیان بۆ تەرشیقکردنی ئۆرگانەکانە بەگشتی، کەڕێکخستنەوەی هەیکەل وپێکهاتەی ئۆرگانەکانیەتی، ئامانجی دووەمیش سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی تەواوی ئۆرگانەکانی ڕێکخستنە کەبگونجێت لەگەڵ سەردەمی ئێستای کاری رێکخراوەی هاوچەرخ.

 

چونکە شێوازی کاری ڕتکخستنەکانمان شێوازێکی کلاسیکە کەلەگەڵ شێوازی ئێستادا ناگونجێت و پێویستی بەنوێگەری و پێداچونەوە هەبێت بۆیە ئەوپلان وبەرنامەڕێژیەی ئامادەکرابوو بۆکۆنفرانس تالە کۆنفرانس هەڤاڵانی بەشداربوی کۆنفرانس گفتوگۆی چڕو تێروتەسەلی لەسەربکەن و بەپێشنیارو سەرەنجەکانیان ئەو نەخشەڕێگایەی مەکتەبی ڕێکخستن ئامادەی کردبوو کەخۆی لەهەشت تەوەردا دەبینیەوە کەبریتی بون لە: یەکەم پەیکەربەندی، دووەم نەخشەڕێگای  نوێ، سێهەم بەشداری گەنجان وژنان، چوارەم ئەنجومەنی پشتیوانی، پێنجەم کاری ڕێکخراوەی لەناوەندە زانستیەکاندا، شەشەم هەڵبژرادنی پەرلەمانی کوردستان، حەوتەم پێداویستیە کارگێڕیەکان، هەشتەم پەرەپێدانی توانای کادر، تەوەرەکان لەگەڵ سەردەم و ئێستاو داهاتوی کاری ڕێکخراوەی ئەگونجێت ئەمە دوای دراسەکردنێکی وردی بابەتیانە دانراوە.

 

لەکۆنفرانسەکەدا ئەم تەوەرانە لەلایەن لیژنەکانی کۆنفرانسەوە لەسێ ڕۆژی کۆنفرانسدا گفتوگۆی زۆرو هەڵسەنگاندنی بابەتیانەی لەسەرکرا، دواجار تێکڕای ئەو پێشنیارو ڕاسپاردانەی هەڤاڵانی ئەندامانی کۆنفرانس گەڵاڵە کرا وکرایە ڕاپۆرتێکی گشتگیرو ڕادەستی هەڤاڵ سەرکەوت زەکی کرا تائەویش بەئامانەتەوە بیگەیەنێتە مەکتەبی سیاسی و سەرۆک بافڵ، بۆ پەسەندکردنی وتادواجار کاری لەسەربکرێت بۆداهاتوی کاری مەکتەبی ڕێکخستن و ئۆرگانەکانی.

 

ئەوەی لەسێ ڕۆژی کۆنفرانسدا دەبینرا هەموو چین و توێژەکان لەناوکۆنفرانسدا دەبینران، هەڤاڵان لەلیژنەکاندا زۆر بوێرانەو ئازادانە سەرنج وبۆچون وپێشنیارو ڕاسپاردەکانیان ئەخستە ڕوو بەگفتوگۆیەکی زۆر هەڤاڵانە، تیشکیان دەخستە سەر هەڵەکانی ڕابردوو، ئەو گرفت و بەربەستانەی دەبونە هۆکار بۆ لاوازبونی ڕێکخستەکانمان تەنانەت ڕەخنەکانیش بۆ بنیاتنان بو بۆ چارەسەرو جێگەکردنەوەی لەپێشنیارو ڕاسپاردەکاندا لەپێناو ڕێکخستنەوەیەکی سەردەمیانە وهاوچەرخ بۆئەوەی تەواوی ڕێکخستنەکانمان ڕێکخستنێک بن کەکاری ڕێکخراوەی خۆیان بکەن و ببنەوە شێک لەخەڵک  تاباشترین خزمەت بەکۆمەڵانی خەڵک بکەین، چونکە دواجار یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەرەتاوە لەپێناو خەڵک و خۆشگوزەرانی و خزمەتکردنی خەڵک دروست بوە هەر لەهەناوی کۆمەڵانی خەڵکیشەوە هەڵقوڵاوە و بۆیە ئامانجە سەرەکیەکەشی ژیانێکی ئارام و پڕ خزمەتکردنە، بۆیە ئەتوانین بڵێین کۆنفرانسەکەی مەکتەبی ڕێکخستن کۆنفرانسێکی دروست و لەسات و کاتی خۆیدابوە بەو هیوایەی تەواوی پێشنیارو ڕاسپاردەکانی لەلایەن مەکتەبی سیاسی بەڕێز و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانیەوە پەسەند بکرێت تا ئەو ئامانجانەی هەمانە بێتەدی.

 

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket