riklam

شیاکە

بیروڕا 10:28 AM - 2024-02-06
د.شێرکۆ عەبدوڵڵا

د.شێرکۆ عەبدوڵڵا

د.شێرکۆ عەبدوڵڵا 

 

- سەعاتەکەت زۆر لەدوایە؟
+قوربان تۆ حکومەتەکەمانت نەدیوە

- شاندەکەی هەرێم چی دەهێنێتەوە؟
+عوزر

مەعنای شیاکە لەزمانی کوردی: عەعەی رەشەوڵاخ
مەعناکەی لە زمانی عەرەبیدا:کەشخەیی
ئەنجام: کورد و عەرەب برانین.

-خاڵە گیان ئەو لالەنگییە بۆچی وا کۆنە؟
+لەگەڵ عەقڵی سیاسیی عیراقیدا موتوربەمان کردووە.

-ئەزانی مەبەستی سەردانەکەی چی بوو؟
+بەڵێ بەس لە مەخسەدەکەی تێنەگەیشتم؟

-ئایا ئامادەیت زەواجی مسیار لەگەڵ عالیە نصەیفدا بکەی؟
+نەوەڵا، تەنانەت ئەگەر 100 دۆلاریشم بە 120 هەزار دینار پێ بفرۆشێت.

هەموو ئینسانێک منداڵێک لە دەروونیدایە.
+راستە، بەڵام هی مەکتەب سیاسییەکانی پارتی سمێڵیان بۆرکردووە.

-قاورمەکەی چایخانەی شەعب لە گۆرانیی ئوم کەلسوم ئەچێ.
+یەعنی ئەوەندە خۆشە؟!
-نا ٥ دەقەی ئەوەڵ هیچی تیا نییە.

 

- ئـه‌رێ كابـرا یـه‌ك سـه‌عات خوتبـه‌ی فه‌رمـوو، ویسـتی بڵـێ چـی؟
+ ویستی بڵێ موشكیله‌ی ئه‌م وڵاته‌ به‌ خوتبه‌ حه‌ل نابێ.

 

-ئه‌م مناڵه‌ وا عومری ئه‌بێ به‌ دوو ساڵ هیچ قسه‌ ناكات.
+بیبه‌ بۆ بازاڕ‌. وه‌زعی بازاڕ‌ به‌رد ده‌هێنێته‌ قسه‌.

 

-حوته‌كانی كوردستان جیاوازن
+چۆن؟
 ناوسكی هیچیان (یونس)ێكی تیا نییه‌.

 

PUKMEDIA\ کوردستانی نوێ


زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket