riklam

سەردەمێکی ناخۆش

بیروڕا 12:22 PM - 2024-02-04
د.شێرکۆ عەبدوڵڵا

د.شێرکۆ عەبدوڵڵا

د.شێرکۆ عەبدوڵڵا 

 

*محەمەد شیاع سودانی وەک زەیتوون شانسی هەیە، نە شکڵی جوانە نە تامی خۆشە کەچی سومعەی باشە.

*خەڵکی کەرکوک کوردانە بیر ئەکەنەوە چ یەکێتی بیباتەوە چ پارتی بیدۆڕێنێت بۆ ئەوان یەک حسابە.

*لەشاگرد مەتعەمێکم پرسی فەرقی بەینی ژن و پیاو چییە، وتی بەس ئاودەستەکانیان.

*بە ١٠ ملیۆن ساڵ لە مەیموونەوە بووین بە ئینسان، بە ٩ کابینە لە ئینسانەوە بووین بە مەیموون.

*ئەو فەیلەسوفەی کە ئامۆژگاریت دەکات دەڵێت ئاوڕ لەدواوە مەدەرەوە هەرگیز کیم کاردشیانی نەبینیوە.

*شوکور کانوونی دووهەمیشمان تێپەڕاند، پەح کە سەردەمێکی سەخت و ناخۆش بوو.

*ددانی تاقم لەکاتی کفتە خواردندا حەیات دەبات، دەسەڵاتی کوردی لەهەموو موناسەبەیەکدا.

*حەفلەی شەکراوخواردنەوەی ئێستا ئەوەندە گوپ و هینی تەجمیلکراوی تێدا دەبینی، رێک وا هەست دەکەی لە سیلیکۆن ڤالییت.

*پرسیم کوێ باشە گوێم لە هیچ خەبەرێکی ئەودیو دێگەڵە نەبێ؟ وتیان بیخەرە سەرە رووداو.

*قەت تەصەورم نەدەکرد رۆژێک لە رۆژان کورد بتوانێ کاروباری خۆی بەڕێوەببات، کەچی راست دەرچوو.

*لەگەڕەکی ئێمە دوو کەس رەحمەتی بۆ دەچێت، ئەوەی کە بپژمێ و ئەوەی کە قسە بەم وەزعە بڵێ.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket