riklam

بەشەكەتی خەنجەر لە (كا) مەدەن !.

بیروڕا 06:06 PM - 2023-12-06
لەتیف نێروەیی

لەتیف نێروەیی

*لەتیف نێروەیی

 

قەڵا پۆڵاینەكەی كەركوك بە ئێوە ناڕوخێت

هەر لە سەرەتای دروست بوونییەوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جەماوەری كەركوك بەجۆرێك ئاوێتەی یەكتر بوون، كە بوونەتە قەڵایەكی پۆڵاینی هاوبەش بۆ بەرگریكردن و پاراستنی ناسنامەی كوردستانی بوونی شارەكە، ئاوێتەبوونێك كە لە سەخترین دۆخ و دژوارترین قۆناغ دا هەمیشە  جەماوەری شارەكە هێزی بەیەكێتی بەخشیووە، یەكێتیش ئیرادەی بەجەماوەری كەركوك بەخشیووە، هەردووكیشیان هێز و ئیرادەیان لە كەركوك وەرگرتووە. 

هاوتەریب لەگەڵ مێژووی دروست بوونی ئەو ئاوێتەبوونە و تا وەكو ئێستا كە گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقە، بە بەردەوامی قەڵا پۆڵاینەكەی كەركوك بە شێوازی جۆراوجۆر، هەروەها لە شوێنی جیاجیاوە، بە دژواری تیرباران دەكرێت. تیرهاوێژەكان بە خەیاڵی خۆیان دەتوانن قەڵاكە بڕوخێنن و یەكێتی و جەماوەری كەركوك لە یەكتر داببڕن.
 
-بەشێك لە تیرهاوێژەكان، كە هەڵگری بیری توندڕەوی ورەگەزپەرسین، تیرەكانیان ژەهراوین وهەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای قەڵاكەیان داوەو دەدەن.  

-بەشێكی دیكە لە تیرهاوێژەكان بە بەرگێكی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە، بەڵام بۆ مەرامێكی بەرژەوەندی بەرتەسكی حزبییەوە هەوڵی روخاندنی قەڵا پۆڵاینەكەی كەركوك (یەكێتی و جەماوەری شارەكە) دەدەن، بۆ ئەو مەبەستە سیناریۆی سەیر و سەمەرەیان دارشتووە تاوەكو بە خەیاڵی خۆیان بتوانن یەكێتی لەبەرچاوی جەماوەری كوردستان بەتایبەتی لەبەرچاوی جەماوەری كەركوك ناشیرین بكەن.

-بەشێكی دیكەی تیرهاوێژەكان ئەو لایەنەن كە لە بەرامبەر دەستكەوتێكی ماددی، بڕیاری دەرەوەی ئیرادەی خۆیان جێبەجێ دەكەن.

هەموو تیرهاوێژەكان ئامانجێكی هاوبەشیان هەبوو ئەویش رۆخاندنی قەڵاكە بوو، دوواجار نەك نەیانتوانی تاكە بەردێكی قەڵاكە لەق بكەن، بەڵكو ئەوەندە  ماندوو شەكەت بوون  كە تیرەكانیان بڕی شورای قەڵای بەهێزی كوردایەتی ناكەن.هۆكاری ئەوەش بۆ سیاسەتی دروست و بەرپرسیارانە و نیشتمانی یەكێتی،  پشوودرێژی و پشت بەستن بە جەماوەر بەستن و دانبەخۆداگرتن و گوێنەدان بەو هەموو ناوزڕاندن و تۆمەتانەی كە رووبەرووی یەكێتی دەكرانەوە، هەر وەك بەهۆی پلانی ستراتیژی ونەگۆڕی  یەكێتی كە بۆ ئێستا و ئایندەی كەركوك دایڕشتووە. ئێستاش لە گەرمەی بانگەشەكە دا. بەرچاوی جەماوەری كەركوك لەهەموو كاتێك رونترە، دەزانن كەدەنگدان بە كاندیدەكانی یەكێتی، دەنگدانە بە قەڵای كوردایەتی و تەنها لەو ڕێگایەشەوە دەنگەكانیان  پئامانجی خۆی دەپێكێت و بەفیڕۆ ناچێت. بۆیە هاوڵاتیان و تەنانەت كادیرو ئەندامانی حزبەكانی دیكەی كوردستان بەو شێوازە فراوانە باوەش بۆ هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە دەكەنەوە. 

كەواتە باتیرهاوێژە شەكەتەكان لە دورە هەر خەریكی تیرهاوێشتن بن.    چونكە ئەوان لەو كەسە شەكەتە دەچن كە بە شەكەتی خەنجەر لە (كا ) دەدات. یەكێتییەكانیش  بەپشتیوانی جەماوەری شارەكە وەك هەمیشە پشت لە تیرهاوێژەكان دەكەن و خۆیان بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن و بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ ئامادەدەكەن، بۆئەوەی ئاهەنگی  سەركەوتن و وەرگرتنەوەی دەسەڵات و كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی خۆسەپێن بگێرن.

*ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket